مانگانە بڕی 160 ملیۆن دۆلار لە گومرگەكان ناگەڕێتەوە

:: AM:10:46:10/02/2021 ‌
جێگری سەر‌وكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە دەروازە سنوورییەكان مانگانە بڕی 150 بۆ 160 ملیۆن دۆلار ناگەڕێتەوە ناو خەزێنەی حكوومەت.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی شوبات، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، پێشبینی دەكرێت بەم نزیكانە ئامادەكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان تەواو دەبێت و بۆ پەرلەمان دەنێردرێت.

زیاتر گوتی، لە دەروازە سنوورییەكان مانگانە بڕی 150 بۆ 160 ملیۆن دۆلار ناگەڕێتەوە ناو خەزێنەی حكوومەت ئەگەر ئەو پارەیە بگەڕابوایە ناو خەزێنەی حكوومەت ئەوا بێگومان مانگانە 5% یان %10 لە مووچە لێبڕینی هەبوایە.

باسی لەوەشكرد، حەوت مانگە هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن عێراقەوە نەنێردراوە و ئەوی هەیە عێراق نیازی ڕێكەوتنی نیە و هەرێمی كوردستانیش هەموو هەوڵێكی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ڕێككەوتن، هەروەها وەزیری دارایی و ئابووری پێی ڕاگەیاندین هەموو 30 رشۆژ جارێك بەپێی ئەو داهاتەی هەیە مووچە دابەش دەكرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، بۆ كۆنتڕۆڵی تەواوی دەروازە سنوورییەكان تا ئێستە ئەو هێزە هاوبەشە دروستنەكراوە لەلایەن پێشمەرگە و ئاسایش كە بڕیاری لێ دراوە.



وشە - رامیار جەواد