هۆکاری نەچوونی پێشمەرگە بۆ ناو موسڵ ئاشکرا دەکات

:: PM:06:25:19/10/2016 ‌

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی، ئەمڕۆ چوارشەمم، بڵاوی کردەوە، وەزیری دەرەوەی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا، رایگەیاندووە، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ناڕۆنە ناو موسڵەوە بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە هەرکێشەیەک لە شەڕی موسڵ رووبدات.

لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵەکەدا، مستەفا دەڵێت، سەکردایەتی هەرێمی کوردستان زانیاری لەسەر فرەی موسڵ هەیە، بۆیە بە پێشمەرگە گووتراوە نەڕۆنە ناو موسڵ، تاوەک خۆیان لابدەن لە هەرکێشەیەک یان هەڵتێگەیشتنێک ئەگەری روودانی هەیە لە شارەکەدا، ئێمە رۆڵمان هەیە لەو ناوچانەی لە پلانە سەربازیەکەدا دیاریکراوە لەگەڵ هێزی سەربازی عێراقی و رێککەوتووین لەگەڵ عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

زیاتر دەڵێت، موسڵ شارێکی عێراقیە، سەرۆک بارزانی کاتێک سەردانی بەغدای کردووە دواجار لە 29ی سێپتەمبەر/ئەیلول، ژمارەیەک پرس گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، وەک دۆخی مرۆیی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و ئاییندەی پەیوەندیەکانمان، کاروبارەکان بە راشکاوانە لەگەڵ حەیدەر عەبادی باسی لێوەکراوە.

وەزیری دەرەوەی کوردستان دەڵێت، پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وەک سستمی فیدراڵیەکی رێکوپێک نیە، پێمان وایە فیدراڵی لەو ناوەرۆکە بەتاڵە، دەبێت بزانین و باسی ئەوە بکەین ئێمە، ئایە ئێمە لەگەڵ بەغدا پێکەوە بەستراوین بەگشتی یان جیایین بەشێوەی گشتی لەوان و سەربەخۆین، دەبێت عێراق و بەغدا نوێنەریان لەو بابەتانەوە گفتوگۆ ئەنجام بدەن.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د