ڕه‌نگه باشترین دۆخ كه باو بێت له دنیادا، ئه‌وه بێت كه هه‌ندێ كۆمپانیا ژه‌مێك خواردن بدات به كارمه‌نده‌كانی، به‌ڵام له سوید خه‌ریكه به‌ره‌و به‌رزتر ده‌ڕوات.
"ئیریك ماسكۆس" ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی "ئۆفه‌رتۆرنیا" باكوری سوید، پێشنیازێكی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان كه ڕۆژانه فه‌رمانبه‌ران سه‌عاتێك پشووی "سۆزداری"یان هه‌بێت و تێیدا شوێنی تایبه‌ت و پارێزراو هه‌بێت تا سێكسی تێدا بكه‌ن.
ماسكۆس ده‌ڵێ: توێژینه‌وه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه سێكس سوودێكی زۆری بۆ جه‌سته هه‌یه و چالاكیی مرۆڤیش به‌رز ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌و بڕیاره ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت، ئاستی به‌رهه‌مهێنانیش به‌رز ده‌بێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، سیسته‌می كار له وڵاتی سوید و هاوكارییان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان باشترینه له دنیادا، ته‌نانه‌ت چۆن مۆڵه‌تی دایكانه هه‌یه، مۆڵه‌تی باوكانه‌ش له‌و وڵاته‌دا هه‌یه.