رۆژی پێنجشه‌م رێكه‌وتی 23ی شوبات/ فێبرایه‌ر، له ویلایه‌تی سه‌كسۆنیا له رۆژئاوای وڵاتی ئه‌ڵمانیا، پێشبڕكێی شاجوانی مانگا به به‌شداری 169 مانگا به‌ڕێوه چوو و تێیدا مانگایه‌ك به ناوی "مدام" بووه براوه‌ی ناسناوه‌كه.
ئه‌و مانگایه‌ی كه بووه‌ته براوه‌ی ناسناوه‌كه، له جۆری هۆڵشتاینه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بریتین له‌وه‌ی كه پێستێكی ئه‌ستوور، دوو چاوی سه‌رنجڕاكێش، گوانێكی هێڵداری پانی هه‌یه و دواوه‌شی به‌رزتره به‌راورد به مانگایه‌كی تری ئاسایی.
له‌وباره‌یه‌وه رۆجه‌ر فروسارد كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، له وه‌سفی مانگا براوه‌كه‌دا رای گه‌یاند، ئه‌م مانگایه به راستی دڵڕفێن و سه‌رنجڕاكێشه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م پێشبڕكێیه خولی 44ه‌می هه‌ڵبژاردنی شاجوانی مانگا بوو كه به شێوه‌یه‌كی ساڵانه به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مساڵیش هه‌زار و 500 كه‌س بۆ بینینی پێشبڕكێكه ئاماده بوون.