له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی یه‌كه‌ی كارگێڕیی گه‌رمیان، هاووڵاتییه‌ك له ماڵی خۆیدا به په‌ت خۆی خنكاند و پۆلیسیش ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی شوبات/فێبرایه‌ر، رائید عه‌لی جه‌مال، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان به" وشه"ی راگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌موو له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی شارۆكه‌ی كه‌لار، هاووڵاتییه‌كی له‌دایكبووی ساڵی 1943 به‌ناوی تاریق عه‌لی ئه‌حمه‌د له ماڵی خۆیان به په‌ت خۆی خنكاند.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، كه‌سوكاری بێ ئاگا بوونه له هه‌وڵه‌كه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی خۆی خنكاندووه، ئێسته‌یش ته‌رمه‌كه بۆ توێكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
كه‌سێكی نزیكی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خۆی خنكاندووه بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، ناوبراو دۆخی ده‌روونی رووی له خراپبوون كردبوو و به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی نزیك بووه له ته‌مه‌نی پیری، زیاتر ئه‌و دۆخه ره‌نگی دابووه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتیدا.
له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا هاووڵاتییه‌كی تر له شارۆكه‌ی كه‌لار به هه‌مان شێواز به په‌ت خۆی هه‌ڵواسی، به‌و رووداوه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بێته دووه‌م حاڵه‌تی خۆ خنكاندن له‌مساڵدا و ساڵی رابردوو 2016 له سنووری گه‌رمیان چوار كه‌س خۆیان كوشتووه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی