له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، كه‌سێك داوا له ئیمامی حه‌ره‌می مه‌كه ده‌كات فتوای بۆ بدات ژنه‌كه‌ی له هاوڕێیه‌كی ماره بكات تا بگات به ئامانجێك و دواتر بیداته‌وه.
له داوایه‌كی سه‌یردا، له پێوه‌ندییه‌كی ڕادیۆییدا بۆ به‌رنامه‌ی "نور علی الدرب" كه له ئێزگه‌یه‌كی سعوودی به‌ڕێوه ده‌چێ، داوا له "ساڵح حه‌مین" ئیمام و گوتاربێژی حه‌ره‌می مه‌كه كرا، فه‌توای بۆ بدات تا ژنه‌كه‌ی پێشكه‌شی هاوڕێكه‌ی بكات، مه‌به‌سته‌كه‌شی له‌وه بوو، ئه‌م خه‌ڵكی وڵاتێكی تره و هاوڕێكه‌ی سعوودییه، تا به‌و هۆیه‌وه بتوانن مافی نیشته‌جێبوون له‌و وڵاته به‌ده‌ست بهێنن، دواتر ژنه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئیمامی مه‌كه پێی گوت ئه‌وه له شه‌رعدا دروست نییه و مه‌ترسیداره، ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌بێته ته‌نیا كڵێشه و نابێ فێڵی له‌و جۆره بكات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له وڵاتی سعوودیه، خه‌ڵكێكی زۆر خه‌ریكی ئه‌و جۆره قاچاخچییه‌ن، له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینیشه‌وه فه‌توای دروستبوونیان بۆ دراوه، به‌ڵام ئیمامی حه‌ره‌م ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه دروست بێت.