نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و شه‌وی رابردوو كه كۆتا به هه‌فته‌یه‌كی تری بازاڕی بۆڕسه هات، نرخی زێڕ گه‌یشته به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگ و نیوی رابردوودا.
ته‌نیا له هه‌فته‌ی رابردوودا نرخی هه‌ر ئۆنسێكی زیڕ ٢٠ دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه. وه‌به‌رهێنه‌ران و پسپۆڕانی وۆل ستریت پێشبینییان كردووه زێڕ له ژێر كاریگه‌ری نزمبوونی رێژه‌ی سوودی بانكی ئه‌مه‌ریكا و ناڕوونی دۆخی سیاسی، زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
له هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كۆتای ساڵی ٢٠١٦ه‌وه، نرخی زێڕ رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و جگه له هه‌فته‌یه‌ك له سه‌رجه‌م هه‌فته‌بازاڕه‌كانی تری بۆڕسه، بڕێك له نرخی زێڕ به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی زیڕ له هه‌فته‌ی پێش كۆتای ساڵی ٢٠١٦ بریتی بوو له هه‌زار و ١٣٢ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێك كه نزمترین نرخی بوو له ماوه‌ی ١١ مانگی پێشتردا، به‌ڵام له‌وكاته‌وه رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و سه‌رووی ١٢٠ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێكی هه‌ڵكشاوه.
ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌وه جێگه‌ی سه‌رنج بووه، ئه‌وه‌یه جگه له هه‌فته‌ی كۆتای مانگی رابردوو كه نرخی زێڕ نزیكه‌ی ٢٠ دۆلار له نرخی دابه‌زی له سه‌رجه‌م هه‌فته‌كانی تری‌دا، بڕێك له نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه.
زۆرترین بڕی هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی شوبات تۆمار كرا كه سه‌رووی ٣٠ دۆلار له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشا و قه‌ره‌بووی هه‌فته‌یه‌ك پێشتریشی كرده‌وه كه دابه‌زینی تۆمار كردبوو.
گه‌وره‌ترین سندووقی وه‌به‌رهێنانی زێڕ له دنیادا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه بڕی كۆگه‌كردنه‌كه‌ی ٥.٦% زیادی كردووه، كه به زۆرترین ئاستی كۆگه‌كردنی زیڕ له هه‌شت مانگی رابردوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
ناسه‌قامگیری بازاڕی بۆڕسه‌ی دنیا به تایبه‌تی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، وای كردووه بازرگانان روو له كڕینی زێڕ بكه‌ن و به‌مه‌ش نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا به‌هۆی زۆری داخوازی به‌رز ده‌بێته‌وه.