لە بەردەوامیی بەدواداچوونەكان بۆ پووچەڵكردنەوەی پیلانی تیرۆریستان و لە كردەیەكی سەركەوتووی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆر بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری، توانرا لە رێككەوتی 23/2/2017، لە گوندەكانی (باجوان و مشێرفە) لە رۆژئاوای شاری كەركووك، تیرۆریست (عزالدین جومعە جاسم عەبد) بێتە گرتن.
هەروەها لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین تواندرا شوێنی حەشاردانی بۆمبە چێندراوەكان و تەقەمەنییەكانی ئەو گرووپە بدۆزریتەوە، كە پیلانیان هەبوو كردەوەی تیرۆریستی لەو سنوورە پێ ئەنجام بدەن، ئەمەو لەلایەن تیمی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆر بۆمبەكان پووچەڵ كرانەوە.