وەزارەتی وەبەرهێنان و گەشتوگوزاری سودانی، پەرستگەیەكی دێڕینی 2 هەزار ساڵ پێش زایینیان لە ناوچەیەكی باكووری شاری شەندەی دۆزییەوە.
بە پێی گوتەی وەزیری وەبەرهێنان و پیشەسازی و گەشتوگوزاری ناوچەی نیل (مەحموود محەممەد)، رایگەیاند لە ناوچەی چیای ئومعەلی لە باكووری شاری شەندەی سوودان، ئەوەی ئاشكرا كرد كە پسپۆڕان، ئەو پەرستگەیەیان بۆ زیاتر لە 2 هەزار ساڵ پێش زایین گەڕاندەوە.
ئاماژەی بەوەیش كرد، ئەو پەرستگەیە یەكێكە لە ئاسارە شارستانییەكانی پێشوو.
وەزیر ئاماژەی بەوەیش كردووە، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، دەرخیستووە شارێكی شایانەی تەواو كە هەمووی گۆڕە لە نێو زەوی ناوچەی پەرستگەكەدا هەیە، كە بۆ سەروەختی شارستانی میرۆتیك دەگەڕێتەوە.
رۆژنامەی (ێخر لحڤە)ـ بەشێكی دیكەی گوتەكانی وەزیری گواستووەتەوە، كە دەڵێ: ئەو پەرستگەیە بە هەوڵ و كۆششی ئەزمووندارانی دڵسۆزی سوودانی، دۆزراوەتەوە، كە لە رێی ناوەندی لێكۆڵینەوە و لێگەڕانی ئاساری زانكۆی وادی نیل، لە ژێر سەرپەرشتی دەزگە پەیوەندیدارەكانمداندا كراوە.