هه‌ندێ لایه‌نى سیاسیى له كوردستان ئاماژه به په‌شیمانبوونه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌ن له جێبه‌جێكردنى پێشنیازه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم، به‌ڵام پارتى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پێشنیازه‌كان و له گه‌ڕى دووه‌مى دانوستانه‌كانیشدا ئه‌و پرسه زیاتر ده‌خه‌نه به‌ر گفتوگۆ.
سێ مانگ به‌ر له ئێسته، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى ڕاگه‌یاند و تیایدا سێ پێشنیازى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخى هه‌رێم خسته ڕوو، ئه‌وانیش: ده‌ستبه‌رداربوونى بارزانى له سه‌رۆكى هه‌رێم و دانانى كه‌سێكى تر تا واده‌ى هه‌ڵبژاردن، پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نوێ و گۆڕینى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و كاراكردنه‌وه‌ى. دواى ئه‌و ڕاگه‌یانراوه پارتى سه‌ردانى لایه‌نه‌كانى ده‌ست پێ كرد و گه‌ڕى یه‌كه‌مى دانوستانه‌كانى كۆتای پێ هێنا، به‌ڵام ئێسته هه‌ندێ لایه‌ن ئاماژه به په‌شیمانبوونه‌وه‌ى پارتى ده‌كه‌ن له‌و پێشنیازانه‌ى بارزانی.
محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان، به"وشه"ى راگه‌یاند، "پارتى رژد نییه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پێشنیازه‌كانى بارزانى". ئه‌و زیاتر ده‌ڵێ، "تا ئێسته پارتى نه‌یگوتووه به‌م میكانیزمه و به‌و جۆره ئه‌و پێشنیازانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه پارتى نایه‌وێت و مه‌به‌ستى نییه بیر له گۆڕینى حكوومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێم بكاته‌وه و ته‌نیا مه‌به‌ستى په‌رله‌مانه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، گۆڕان پێشوازى له گۆڕانكارى ئاساییبوونه‌وه‌ى بارودۆخى هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و سێ پێشنیازه‌ى بارزانى كردوویه‌تى به یه‌ك پاكێج جێبه‌جێ بكرێن و جیا نه‌كرێنه‌وه.
ئه‌گه‌رچى بڕیار بوو گه‌ڕى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كان زووتر ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى ئاشكراى ده‌كات، پارتى به‌م زووانه گه‌ڕى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و دڵنیاییش له جێبه‌جێكردنى پێشنیازه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌دات.
فازڵ به‌شاره‌تى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى، ئاشكراى كرد كه به‌م زووانه گه‌ڕى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. به‌شاره‌تی بۆ "وشه" ئه‌وه‌شی گوت، "پارتى زۆر رژده له‌سه‌ر پێشنیازه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم و به هیچ جۆرێك پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه. له گه‌ڕى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كانیشدا زیاتر ئه‌و پێشنیازانه ده‌خرێنه به‌ر گفتوگۆ."
به‌شاره‌تى دووپاتى كرده‌وه كه هیوایان وایه هه‌موو لایه‌نه‌كانى تر وه‌ك پارتى به ته‌نگ ئاساییبوونه‌وه‌ى دۆخى هه‌رێمه‌وه بن و هه‌وڵ نه‌ده‌ن كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كان به‌لاڕێدا ببه‌ن."
به‌هۆى تێكچوونى پێوه‌ندى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت پارتى و گۆڕان، نزیكه‌ى ساڵ و نیوێكه بارودۆخى سیاسى هه‌رێم و پێوه‌ندى لایه‌نه‌كان ئاڵۆزه و په‌رله‌مانى كوردستانیش له‌كار كه‌وتووه، به‌ڵام پێشنیازه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئومێدێكى لاى خه‌ڵك دروست كردووه ئه‌و بارودۆخه چه‌قبه‌ستووه سیاسیی و ئابوورییه كۆتای پێ بهێنرێت.
سه‌لیم كۆیى ئه‌ندامى سه‌ركرایه‌تیى كۆمه‌ڵى ئیسلامى، باسى له ساردبوونه‌وه‌ى پارتى كرد و ده‌ڵێت، "پێویسته دانوستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه." ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى كۆمه‌ڵ به "وشه"ى گوت، "ده‌ست پێنهكردنهوهى گه‌ڕى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كان و بێده‌نگبوون لێى، گومانى ئه‌وه‌ى لا دروست كردوین كه پارتى له پێشنیازه‌كانى بارزانى په‌شیمان بووبێته‌وه."
باسى له‌وه‌ش كرد، ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخى هه‌رێم پڕۆژه‌ى رژد و هه‌نگاوى كرده‌یى پێویسته.
وشه/ سلێمانى- شاد كه‌یوان