به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر، باشترین رێگه‌یه بۆ پاراستنی ژینگه، به‌ڵام له رووی ئابوورییه‌وه خه‌رجێكی زۆر هه‌ڵده‌گرێت كه له توانای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه ته‌نانه‌ت وه‌ك پلانێكی ستراتیژیش سه‌یری بكات، هه‌رزانیی نرخی كاره‌با، بێ توانایی حكوومه‌ت و هاووڵاتییان له‌رووی دارایییه‌وه، نه‌بوونی هوشیاری و پێویستیی رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی كۆمه‌ڵێك هۆكارن له‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به پشتبه‌ستن به وزه‌ی خۆر به سستی به‌ره‌وپێش بچن.
ماوه‌ی رابردوو پڕۆژه‌ی دابینكردنی كاره‌با به وزه‌ی خۆر بۆ دوو قوتابخانه و بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له عه‌نكاوه كرایه‌وه. پڕۆژه‌كه به پشتیوانی دارایی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی IOMی تایبه‌ت به كۆچبه‌ران بنیات نرا و له‌لایه‌ن كۆمپانیای power men جێبه‌جێ كرا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌كه‌ی عه‌نكاوه 540 كیلۆوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت كه ده‌كاته سه‌رووی نیو مێگاوات كاره‌با.
خه‌رجیی زۆر
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر هیچ جۆره زیانێك به ژینگه ناگه‌یه‌نێت و زۆرێك له وڵاتان ده‌ستیان به‌وه كردووه له‌و كه‌رته‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. له كوردستان كه گوڕی تیشكی خۆر له زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵ به‌هێزه، بۆ ئه‌و جۆره پڕۆژانه گونجاوه، به‌ڵام پێویستی به وه‌به‌رهێنان و خه‌رجییه‌كی زۆر هه‌یه.
دیار بابان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنان و كۆنترۆڵی كاره‌بای كوردستان بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه له خۆر ئه‌وه‌یه پێویستی به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت "جگه له خه‌رجییه‌كانی دانانی ئامێره‌كان، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له رێگه‌ی تیشكی خۆر پێویستی به رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی هه‌یه".
به بۆچوونی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ به‌رهه‌مهێنانی 15 مێگاوات كاره‌با پێویستیان به 170 دۆنم زه‌وی هه‌یه، به‌و پێیه به‌رهه‌مهێنانی سێ هه‌زار مێگاوات كاره‌با پێویستی به ٧٨ هه‌زار دۆنم زه‌وی هه‌یه. له كوردستان نزیكه‌ی سێ هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێت، به‌ڵام ئاستی پێداویستی سه‌رووی شه‌ش هه‌زار مێگاواته.
دابینكردنی زه‌وی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لای وه‌زاره‌تی كاره‌با كارێكی قورسه، بۆیه بابان ده‌ڵێت "بۆ چه‌قاندنی یه‌ك تاوه‌ری كاره‌با، بێزار ده‌بین ئه‌وه‌نده به‌دوای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و خاوه‌ن موڵك بكه‌وین تا رێگه‌مان پێ بدرێت، چ بگا به‌وه‌ی رووبه‌رێكی زۆری زه‌وییان داوا لێ بكه‌ین". ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه نییه وه‌زاره‌تی كاره‌با پشتی له‌و شیوازه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كردبێت، ته‌نانه‌ت له گه‌رمیان و دهۆك و سلێمانیش داوایان كردووه كار بۆ جێبه‌جێكردنی سێ پڕۆژه‌ی تری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر بكرێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به یارمه‌تی un، رێكخراوی تر یان قه‌رزی ژاپۆنی جێبه‌جێیان بكه‌ن.
به‌رهه‌مهێنانی 12 ئه‌مپێر كاره‌با بۆ ماڵان سه‌رووی 20 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت و ئه‌مه‌ش به بۆچوونی دیار بابان، له توانای هه‌موو ماڵێك نییه پڕۆژه‌ی له‌م شێوه‌یه جێبه‌جێ بكات.
پڕۆژه‌كه‌ی هه‌ولێر كه جێبه‌جێ كراوه به‌و واتایه نییه ئیتر ئه‌وه له كاره‌بای نیشتمانی بێ منه‌ت بوو، به‌ڵكو پاترییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌توانێت كاره‌با دابین بكات و دواتر هه‌ر پشت به كاره‌بای حكومی ده‌به‌ستێت.
هه‌رزانیی نرخی كاره‌با
هاوكات محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان بۆ "وشه" پێی وایه، یه‌كێك له گرنگترین له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێشخستنی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پشتئه‌ستوور به تیشكی خۆر ئه‌وه‌یه، ئه‌و كاره‌بایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می دێنێت، ئه‌وه‌نده به هه‌رزان ده‌درێته هاووڵاتییان كه رێگه نادات زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه بڕه‌خسێت خه‌ڵكێك ناچار بێت سوود له تیشكی خۆر وه‌ربگرێت.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كاره‌بای ماڵه‌كه‌ت به تیشكی خۆر دابین بكه‌یت، 20 هه‌زار دۆلارت ده‌چێت، به‌ڵام له ماوه‌ی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كیش ئه‌وه‌نده پاره‌یه له بری كاره‌بای حكوومه‌ت ناده‌ی.
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به تیشكی خۆر راسته رێگه‌یه‌كی زۆر گرینگه بۆ هێشتنه‌وه‌ی سامانی نیشتمانی و پاراستنی وزه و پاكڕاگرتنی ژینگه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره كاره‌بایه پێویستی به ژێرخانی به‌هێزیش هه‌یه و ته‌نانه‌ت وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌رمایه زۆره‌ی هه‌یانه، پشكێكی كه‌م له كاره‌بای پێویستیان له خۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن و بڕه‌كه‌ی ناگاته 1%.
حكوومه‌ت پاره‌ی نییه، كه‌وایه ده‌بێت وه‌به‌رهێنه‌ر هان بدرێت وه‌به‌رهێنان بكات و وه‌به‌رهێنه‌ریش ئه‌گه‌ر سوود له پڕۆژه‌كه‌ی نه‌كات ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نابێت.
خه‌رجی به‌رهه‌مهێنان به گازی سروشتی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك مێگاوات كاره‌با یان هه‌زار كیلۆوات كاره‌با له ماوه‌ی سه‌عاتێكدا 32 دۆلار له خه‌ڵك ده‌ستێنێت، له كاتێكدا به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بڕه كاره‌بایه 150 دۆلار ده‌وه‌ستێت. كه‌واته ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بیه‌وێت له خۆر هه‌مان بڕه كاره‌با به‌رهه‌م بێنێت، پێویستی به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر هه‌یه.
به گوته‌ی محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی ٨٣%ی كاره‌بای كوردستان وزه‌كه‌ی پشت به گازی سروشتی ده‌به‌ستێت كه له هه‌موو دنیاشدا به هه‌رزانترین رێگه هه‌ژمار ده‌كرێت.
له وڵاتان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با خانووه‌كه‌ش له جۆری سمارت یان زیره‌ك بنیات ده‌نرێت به‌جۆرێك سه‌قفه‌كه‌ی به په‌نێلی تایبه‌تی وه‌رگرتنی تیشك داده‌پۆشرێت و دیواره‌كانیش له جۆرێك ماده‌ن كه پارێزگاری له وزه ده‌كه‌ن. هه‌ورامانی ئاماژه‌ی به پڕۆژه‌كه‌ی عه‌نكاوه كرد و گوتی، چه‌ند سه‌عاتێك كاره‌با دابین ده‌كات بۆ ئه‌وكاته‌ی كه كاره‌بای حكوومی نییه و توانای نییه 24 سه‌عات كاره‌با دابین بكات و ئه‌وان هه‌ر به تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی گرێ دراون.
هاوكاری دوولایه‌نه
جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئه‌وان بۆ پڕۆژه‌كه‌یان داناوه، یارمه‌تی كاره‌بای نیشتمانیش ده‌دات. مه‌سعوود باپیری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای power men بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، له پڕۆژه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی عه‌نكاوه، سیسته‌مێك دانراوه كه كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو له تیشكی خۆر له‌و كاته‌ی قوتابخانه پێویستی به وزه نییه، ده‌چێته نێو تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی و به پێچه‌وانه‌وه كه هه‌وره و قوتابخانه پێویستی به وزه‌یه، كاره‌بای حكوومه‌ت بۆ قوتابخانه دابین ده‌كرێت.
مه‌سعوود باپیری ده‌ڵێت، پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه به ته‌مان پێشكه‌شی حكوومه‌تی بكه‌ن كه له وڵاتانی تریش تاقی كراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه كاره‌بای ماڵانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت و هاووڵاتییه‌ك كه بۆ ماڵه‌كه‌ی له تیشكی خۆر سوود وه‌رده‌گرێت، ئه‌وا ده‌توانێت كاره‌بای زیاده‌ی به حكوومه‌ت بداته‌وه.
كێشه‌ی گه‌وره‌ی كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یه له وڵاتان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی وزه له خۆر پاڵپشتی دارایی خه‌ڵك ده‌كرێت، وه‌ك چۆن قه‌رزی كشتوكاڵی هه‌یه، قه‌رزی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش هه‌یه كه دواجار خه‌ڵك و حكوومه‌ت لێی سوودمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام له كوردستان هه‌رزانیی نرخی كاره‌بای حكوومه‌ت و بێ توانایی خه‌ڵك له رووی دارایییه‌وه، وای كردووه به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویسته پێشوازی نه‌كرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت راسته خه‌رجی كاره‌بای پشتئه‌ستوور به خۆر له سه‌ره‌تادا زۆره، به‌ڵام له درێژخایه‌ندا خه‌رجییه‌كی زۆر كه‌می هه‌یه و ته‌نانه‌ت سیسته‌می پێشكه‌وتوو هه‌یه كه هاووڵاتی ده‌توانێت به‌و سیسته‌مه كاره‌با به حكوومه‌ت بفرۆشێته‌وه.
یه‌كێكی تر له له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێشوازی خه‌ڵك له كاره‌بای خۆر ئه‌وه‌یه، پێشتر هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ناستاندارد هاتوونه‌ته كوردستان كه وای كردووه جۆرێك بێ متمانه‌یی لای خه‌ڵك دروست ببێت. له كاتێكدا وه‌ك باپیری ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، كه‌لوپه‌لیان هه‌یه به‌شی 30 ساڵ ده‌كات، له كاتێكدا له بازاڕ هه‌مان كه‌لوپه‌ل به كوالێتی خراپ هه‌یه به‌شی شه‌ش مانگ ناكات.
له‌باره‌ی خه‌رجییه‌كانی دانانی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له خۆر بۆ ماڵێكی ئاسایی، ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیایه ده‌ڵێت "به باشترین جۆری ئامراز كه‌متر له 10 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت و نرخه‌كان به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی پاتری و ئامێره‌كانیان گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت".