شكسته‌كه‌ی شه‌وی رابردووی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان، كاردانه‌وه‌ی زۆر و سه‌رنجڕاكێشی به‌دوای خۆیدا هێناوه، كاریكاتێر و فۆتۆ و ڤیدیۆی زۆریان له‌سه‌ر شكسته‌كه بڵاو كرده‌وه، به تایبه‌تی له توویته‌ر.
شكستی بارسا له نێو كامپ نوو به ئه‌نجامی 1-4 گۆڵ، وا به ئاسانی به‌سه‌ر یانه‌كه‌دا تێناپه‌ڕی و كاردانه‌وه‌كان درێژه‌یان ده‌بێت.
پاڵه‌وانی ستۆری و وێنه و كاردانه‌وه‌كانیش، پێكێ و مێسی له بارسا، هه‌روه‌ها كیلیان ئیمباپێی هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان، كه هاتریكێكی مێژوویی تۆمار كرد.