ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گرووپی شانۆی سكێچ، به به‌شدارى ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌رى كورد له وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌زمانى كوردى به‌رهه‌مێكى نوێ نمایش ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌كته‌رى ناسراوى كورد دیار عومه‌ر كه خاوه‌ن چه‌ندان به‌شدارى نمایشه له وڵاتانى هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامى دیارى گرووپی سكێجه، به"وشه"ى راگه‌یاند: گرووپه‌كه‌مان شانۆى سكێچ، ئه‌مڕۆ به به‌شدارى ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌رى كورد شانۆیییه‌ك نماش ده‌كات له وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌هه‌ماهه‌نگى تۆڕى ده‌مه‌زراوه كوردییه‌كان له شارى دارمشتادو، به‌رهه‌مێكى نوێ نمایش ده‌كه‌ین و ئه‌و نمایشه به‌زمانى كوردى ده‌بێت.
روونی كرده‌وه، نمایشه‌كه له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر ڕاسته‌وخۆ نمایشی ده‌كه‌ین، ئه‌و جۆره به‌رهه‌مه ڕاگوزه‌رییه بۆ جه‌ماوه‌ر و جه‌ماوه‌ر پێشنیارى بابه‌ته‌كان ده‌كات و ئێمه‌ش به‌بێ پڕۆڤه و كاركردن له‌سه‌رى، ده‌یكه‌ین به به‌رهه‌م و بۆیان نمایش ده‌كه‌ین، واته بینه‌ر به‌شداره له دروستكردنى ئه‌و به‌رهه‌مه و ئه‌كته‌ر تێیدا هه‌م نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ره و هاوكات ئه‌كته‌ریشه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، گرووپه‌كه‌مان نزیكه‌ى ساڵ و نیوێكه دامه‌زراوه و تا ساڵى پار زیاتر كارى ڕاگوزه‌رى ده‌كرد، له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌یدا ئه‌مساڵ بڕیار درا كار له‌سه‌ر ده‌قیش بكات. بڕیارمان داوه كاره‌كانمان به‌رفراوانتر بكه‌ین و یه‌كه‌م كارى نوێمان له وڵاتى سوید نمایش بكه‌ین، زۆربه‌ى ئه‌ندامه‌كانى گرووپه‌كه له ئه‌ڵمانیان و دوو ئه‌ندامى له سویدن .
هەولێر/ شاخه‌وان شێخانى