له نامه‌ی نێوان كچ و كوڕێكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ كۆمه‌ڵگه به ته‌واوی به‌ره‌و وێرانی ببات. سێكسی ئه‌لیكترۆنی به مه‌ترسیترین هه‌نگاوی نێوان دوو كه‌س له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه داده‌نرێ كه ده‌شێ سوودمه‌ندترینیان ئه‌و باندانه بن كه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، به‌تایبه‌ت له‌دوای هاتنی تۆڕی ئینته‌رنێت و كرانه‌وه‌ی خه‌ڵك، سكێسی ئه‌لیكترۆنی له حاڵه‌ته‌وه بووه به دیارده و ئێسته‌یش شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی دژی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌رپا كردووه.
سێكسی ئه‌لیكترۆنی چییه؟
له گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی نێوان دوو كه‌سه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، سه‌ره‌تا به سڵاوێك و دواتر درێژه ده‌كێشێ تا ئاستی خۆبه‌تاڵكردنه‌وه كۆتایی دێ، له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه تا ئێسته ئه‌وه به‌شتێكی ئاسایی داده‌نرێ، به‌ڵام له ئه‌نجامدا شه‌ڕێكی گه‌وره‌یه و كۆمه‌ڵگه هێشتا نازانێ چۆن ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێكس یه‌كێكه له پێنج به هێزترین سێكته‌ره‌كانی بازرگانی له دنیا، له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان باندی جیهانی بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و سێكته‌ره دروست بوون و ده‌یان به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی وڵاتانیان له‌و كاره تێوه‌گلاندووه. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێشتا ئه‌و كاره له چوارچێوه‌ی تاك ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان هاووڵاتیی كوردیش هه‌بووه له‌لایه‌ن ئه‌و بانده دهرهكییانهوه رووت كراونه‌ته‌وه.
ڕۆژانه 70 كه‌س تووشی ئه‌و بانده بیانییه سێكسییانه ده‌بن
سێكسی ئه‌لیكترۆنی خۆی له قسه‌كردن و نووسین و پێوه‌ندی ده‌نگوڕه‌نگ ده‌بینێته‌وه، ئه‌و جۆره سێكسه وه‌ك سێكسی راسته‌وخۆ نییه و به ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر خواستی هه‌ردوو ره‌گه‌زی له‌سه‌ر بێ. به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" زۆرترین ئه‌و باندانه‌ی ده‌ره‌وه كه كار له‌سه‌ر جۆره سێكسه ده‌كه‌ن و ئامانجیانه خه‌ڵكی كوردستان تێوهبگڵێنن، جه‌زائیری و مه‌غریبین، راسته‌وخۆ دوای پێوه‌ندیكردن له فهیسبووكهوه كامێراكانیان ده‌كه‌نه‌وه، وات لێ ده‌كه‌ن خۆت رووت بكه‌یته‌وه له‌و چركه‌یه‌وه تۆ ده‌كه‌ویته داوی ئه‌و باندانه.
به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه لێره‌وه فراوانتر ده‌بێ، كه ئێسته به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی تۆڕی ئینته‌رنێت و مۆبایلی پێشكه‌وتوو به‌كار ده‌هێنن، ئه‌وان بنه‌ماترین شتن بۆ سێكسی ئه‌لیكترۆنی. به‌پێی ئامارێكی نافه‌رمیش له كوردستان زیاتر له 3.6 ملیۆن هاووڵاتیی به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێتن، جگه له‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌ناویاندا عێراق و هه‌رێمی كوردستان له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ن زۆرترین گه‌ڕان بۆ ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له شاره‌زایانی ئه‌لیكترۆنی ره‌خنه له سۆشیال میدیای كوردی ده‌گرن كه به‌جۆرێك وایان كردووه خه‌ڵك ئه‌و جۆره سێكسهیان لا ئاسایی بێ، ته‌نانه‌ت له زۆر له ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كاندا ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێوه‌ندی به سێكسه‌وه هه‌یه، زۆرترین بینه‌ریان ده‌بێت.
ئی خۆ به‌ڕاستی نهمانكردووه
ئه‌ندام عومه‌ر شاره‌زایی ئایتی له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، باسی له مه‌ترسیی ئه‌و باندانه كردووه كه كار له سێكسی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ، پاره‌یه‌كی زۆر له ڕێی سێكسی ئه‌لیكترۆنییه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵك ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێ، به‌شێكی له‌ڕێی هه‌ژماری بانكی و به‌شێكی به حه‌واڵه.
ئه‌و باسی له‌وه كردووه كه لانی كه‌م ڕۆژانه 70 كه‌س تووشی ئه‌و بانده بیانییه سێكسییانه ده‌بن، بۆ هه‌ر یه‌كێكیان له به‌رانبه‌ر بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی، هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گیرێ، له‌كاتێكدا هیچ گره‌نتییه‌ك بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه نییه.
ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی به‌تاكی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه، شتێكی جیاوازه و ئه‌وه له نێوان دوو كه‌سدا ده‌كرێ، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پۆلیسی شاره‌كانی كوردستان چه‌ندان كه‌سیان له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كچان و ژنان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه گرتووه، به‌ڵام هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رژد نه‌كراوه كه ئه‌وه بۆچی ڕوو ده‌دات.
د. دیلمان ئازاد پزیشكی دادوه‌ری به زینای ئه‌لیكترۆنی ناوی ده‌بات و به مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌زانێ، ئه‌و له وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ركاتێك دوو كه‌س له‌سه‌ر سێكسی ئه‌لیكترۆنی ده‌گیرێن و پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ كه بۆ وایان كردووه، ده‌ڵێن "ئی خۆ به‌ڕاستی نهمانكردووه". به‌ڵام به قسه‌ی دیلمان ئه‌وه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ زیانی راسته‌قینه نییه.
ستار باقی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ "وشه" گوتی، كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌ندێك جار كێشه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و جۆره‌ی له كێشه‌ی ئه‌لیكترۆنی و سۆشیال میدیا باسی ده‌كرێ به‌شێكه له‌وه.
ئه‌و پێی وایه ئه‌و جۆره كاره سه‌ره‌تایه‌كی خراپه بۆ داڕووخانی كۆمه‌ڵگه كه له داهاتوودا و له‌سه نه‌وه دوای نه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپتر ده‌بێت.