ئێران بازرگانێکی ئەمەریکی و باوکی سزا دەدات

:: PM:07:03:19/10/2016 ‌



خاوەنکارێکی ئەمەریکی، سیامەک نامازی لەگەڵ باوکی، باقر نامازی، لە لایەن دادگەی ئێرانیەوە بە دە ساڵ زیندانی و
4.8 ملیۆن دۆلار سزا دران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش نیگەرانی خۆی لەو سزایە دەربڕی کە بەسەریاندا سەپێندراوە، داواش لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەن بە خێرای ئازادیان بکات.


بەرپرسانی ئێرانی دەڵین، پێنج کەس تۆمەتبار کراون و سزا دراون بە هەواڵگری لەگەڵ دوژمنانی ئێران.

ئەوە چەمکێکی جیاوازە حکوومەتی ئێران بەکاری دەهێنێت و لە کاتێکدا ناوەرۆکدا هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا دەکات.

سیاماک نامازی، خاوەنکارێکی هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانی و ئەمەریکیە، لە دوبەی دادەنیشێت، لە مانگی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2015ەوە گیراون، پێش رێککەتنە ئەتۆمیەکە، کۆتا دیلی ئەمەریکیە تا ئێستە لە ئێران گیراوە لە کاتی راگەیاندنی رێککەتنەکەوە، لە مانگی فێبریوەری/شوباتی رابردوو، باوکی سیامەک، گیراوە تەمەنی 80 ساڵە.

لەگەڵ ئەوەشدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، نیگەرانە، بە راپۆرتێکیش ئیدانەی سزادانەکەی سیامەک و باوکی کردووە، داوای لەئێران کردووە رێز لە رێککەوتنەکانی نێوانیان بگرێت، شوێنی رۆبەرت لیفینسۆن، لە دوورگەیەکی ئێرانی گیراوە لە کیش لە مانگی مارس/ئازاری 2007ەوە، ئاشکرا بکات.





وشە - ڕێبین محه‌مه‌د