توركیا بۆ رێگرتن له دابه‌زینی زیاتری ئاستی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی، ده‌سته‌وداوێنی وڵاتانی ئه‌وروپایی بووه و میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایان كردووه، ئه‌نكه‌ره هیوای به هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ستووه بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه دارایییه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی شوبات/فێبرایه‌ر، هه‌فته‌نامه‌ی شپیگڵی ئه‌ڵمانی رای گه‌یاندووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا پێی وایه ئه‌وروپا زیاتر پێویستی به توركیایه تا ئه‌وه‌ی توركیا پێویستی به‌و كیشوه‌ره بێت، به‌ڵام چاوخشاندنێك به دۆخی ئابووریی توركیا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و داوایه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌سه‌لمێنێت.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان له ئێسته‌دا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانێ سه‌رنجی كۆمپانیا بیانییه‌كان رابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌یانه‌وه وڵاته‌كه‌ی له‌و ته‌نگژه دارایییه ده‌رباز بكات.
ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه ئاماژه‌ی داوه، توركیا به تایبه‌تی هیواكانی به ئه‌ڵمانیا به‌ستووه و له‌و پێناوه‌یشدا رۆژی چوارشه‌می هه‌فته‌ی رابردوو مه‌همه‌ت سیمسك، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ڤۆڵفگانگ شویبله، وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی به‌رلینی كرد.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه به‌شێوه‌ی داخراو و دوور له چاوی میدیاكان به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی توركیا و ئایا ئه‌ڵمانیا به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی دۆخی دارایی ئه‌و وڵاته، گفتوگۆیان كردووه.
وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا له‌و دانیشتنه‌دا رای گه‌یاندووه، توركیا ده‌بێ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا رژدتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دۆخه‌كه هێور و سه‌قامگیر بكاته‌وه، هاوكات به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به توركیا داوه كه بانكه‌كانی ئه‌ڵمانیا هاوكاری توركیا بكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده رووخاوه‌كانی توركیا.