جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه وڵاته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی هێرشه تێكده‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێته‌وه و ڕێ نادات كه ئاسایشی ناوچه‌كه بشێوێنێت، هاوكات ئاماده‌یی واشنتنیشی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ربڕی.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی گوتارێكی له كۆنفڕانسی میونشن بۆ ئاسایش دووپاتی كرده‌وه، ئێمه ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆكردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو دانوستاندنه‌كان له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ تاران، له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئه‌و وڵاته‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، ئێسته كاری له پێشینه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمان بریتییه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چالاكییه تێكده‌رییه‌كانی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌وڵدانی بۆ شێواندنی ئاسایشی ناوچه‌كه.
بایدن له وتاره‌كه‌ی باسی له به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی واشنتنی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا كرد و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایشی بۆ ڕێككه‌وتنی پاریس بۆ پاراستنی ژینگه و كه‌شوهه‌وا به فه‌رمی ڕاگه‌یاند، هاوكات پوتینی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌وڵی تێكدانی هاوپه‌یمانیه‌تی له نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌دا و باوه‌ڕی قووڵی ئه‌مه‌ریكایشی به یه‌كێتی خاكی ئۆكرانیا دووپات كرده‌وه.