سێنسۆری مله‌به‌خ یه‌كێكه له‌و سێنسۆرانه‌ی كه هاوسه‌نگی ته‌واوی ناردنی سووته‌مه‌نی ڕاده‌گرێت و ناهێڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ك سووته‌مه‌نی دزه بكات، ئه‌مه‌یش به‌مه‌رجێك كێشه له سێنسۆره‌كه‌دا نه‌بێ، به‌ڵام به هه‌بوونی كێشه تێیدا ئه‌و هاوسه‌نگییه تێكده‌دات و سووته‌مه‌نی دزه ده‌كات.
بۆیه له‌مباره‌یه‌وه هانا ئیسماعیل ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' گوتی، ئه‌م سێنسۆره یان حاسه‌یه به‌شێكه له سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێژه‌ی سووته‌مه‌نی، چونكه ئه‌م سێنسۆره ڕێژه‌ی كرانه‌وه‌ی مله‌به‌خ ده‌نێرێت بۆ عه‌قڵ، عه‌قڵیش له به‌رانبه‌ردا سووته‌مه‌نی ''به‌نزین یان گاز'' به ڕێژه‌ی گونجاو له ڕێی پڕژاندنی نۆزڵه‌كانه‌وه ده‌نێرێت بۆ ژووری سووتان. بۆیه هه‌بوونی كێشه له‌م سێنسۆره‌دا ده‌كرێت ببێته هۆی ناهاوسه‌نگی كرداری سووتان.
ئەو شارەزایە ئاشکرای دەکات کە ئەمانە چەند نیشانەیەکی هەبوونی کێشەن لەم هەستەوەرەدا:
یه‌كه‌م - ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ستانی لاواز ده‌بێت یان توانای بزوێنه‌ر كه‌م ده‌بێته‌وه.
دووه‌م - بزوێنه‌ر له كاتی سلۆیدا ده‌له‌رزێت یان فڕه‌ی كرینگی زۆر كه‌م ده‌بێت له سلۆردا، هه‌ندێك جاریش ده‌كوژێته‌وه.
سێیه‌م - گڵۆپی بزوێنه‌ر داده‌گیرسێت، ''له پاڵ چه‌ندان هۆكاری تر بۆ پێبوونی گڵۆپه‌كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكه''.