له رووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا له شارۆكه‌ی خانه‌قینی ناسراو به ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هاوولاَتییه‌كی كورد به هاوكاری هاوژینه‌كه‌ی خۆی خوشكه‌زایه‌كی ده‌ستووتێنێ و ده‌یكوژێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی شوبات، سوهاد حه‌سه‌ن كارمه‌ندی ئێشگری پزیشكی دادوه‌ری له سنووری دیاله، به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌رمی گه‌نجێك هێنراوه‌ته‌وه به‌شه‌كه‌یان كه به‌هۆی نه‌وت به‌خۆداكردنه‌وه‌ی سووتاوه.
لای خۆیه‌وه عه‌مید ئازاد عیسا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین، به "وشه"ی راگه‌یاند، قوربانییه‌كه كه به‌نه‌وت سووتێنراوه، خوشكه‌زای پیاوه‌كه بووه كه به‌هاوكاری هاوژینه‌كه‌ی خۆی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
گوایه قوربانییه‌كه هه‌وڵی داوه به‌چه‌قۆ ئه‌وان بكوژێ
روونیشی كرده‌وه كه سه‌رباری ددانانیان به‌تاوانه‌كه، ژن و پیاوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و ئێسته دۆسیه‌كه‌یان گواستراوه‌ته‌وه بۆ پارێزگای دیاله.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و كوڕه بۆ ماوه‌ی مانگێك له ماڵی خاڵی بووه و به نه‌ته‌وه كوردن، خاڵی له ماڵی خۆی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه.
ئه‌وه‌ی كه تا ئێسته له زاری ئه‌و ژن و پیاوه‌وه ده‌رچووبێ لای پۆلیسی تاوان، ئه‌وه‌یه گوایه قوربانییه‌كه هه‌وڵی داوه به‌چه‌قۆ ئه‌وان بكوژێ، ئه‌وانیش به‌نه‌وت پێداكردن سووتاندوویانه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی