ڤیدیۆ.. دیمەنی خەماوی سەگێك هەمووانی تاساندووە

:: AM:11:26:26/02/2017 ‌

هەرچەندە بۆچوون وایە مرۆڤ بۆ ئازیزانی لە هەر بوونەوەرێكی تر خەمخۆرترە، بەڵام لە دیمەنێكدا دەردەكەوێت، سەگێك زۆر بە پەرۆشە بۆ مردنی سەگێكی تر و بە خەمێكی زۆرەوە، جەستەی دەشارێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاوی كردووەتەوە، لە پێشهاتێكی سەیردا كە كەوتووەتە داوی زوومی كامێراكانەوە، دوای ئەوەی سەگێك لە ناوچەی بۆیرامی باكوری رۆژهەڵاتی تایلەندا بەژێرەوە دەبێت و دەمرێت، سەگێكی تر دوای ئەوەی دەیخاتە چاڵێكی نزیك ئەو شوێنە، خۆڵی بەسەردا دەكات و خەمێكی گەورەی پێوە دیارە.

بەشێكی كۆمێنتنووسانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەو پێشهاتەیان بە زۆر كاریگەر ناو بردووە و پێیان وایە ئەوە دووپاتبوونەوەی وەفای سەگە.

سەگ، ئاژەڵێكی شیردەرە، لە تیرەی سەگەكان و گۆشتخۆرەكانە، پێش 14 هەزار تا 15 هەزار ساڵ دۆزراونەتەوە، سەگ بە وەفاداری ناسراوە. بۆیە ناسناوی باشترین هاوڕێی مرۆڤیان بە باڵایدا بڕیوە.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.






وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د