سەرەڕای دۆزینەوەی ڤاكسین و مانەوەی رێوشوێنەكانی پاراستن، تا ئێستەیش ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك دێوەزمەیەك بۆ مرۆڤایەتی ماوەتەوە و رۆژانە هەزاران حاڵەتی گیانلەدەستدان و تووشبوونی نوێ تۆمار دەكرێت، پرسیارێكی گرنگ هەیە كە ئاخۆ خواردن و قوتوو و بەرگی خواردن، تا چەند ڤایرۆسەكە دەگوازنەوە؟
ڤایرۆسی كۆرۆنا پێوەندی بە هەناسەدانەوە هەیە و لەو رێگایەوە دەگوازرێتەوە
بەرپرسانی چین چەندان مشتومڕیان دروست كرد لەبارەی ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە رێگای خۆراكی بەستوو و لەقوتوونراوەوە، سەرەڕای بەدوورخستنەوەی ئەو ئەگەرە لەلایەن ناوەندەكانی نەهێشتنی پەتاكە و رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە، هەریەك لە دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمەریكا و وەزارەتی كشتوكاڵ و ناوەندەكانی ئەمەریكی بۆ نەهێشتن و خۆپارێزی لە نەخۆشییەكان رایان گەیاند، ئەگەرێك نییە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رێگەی خۆراك و خواردنی لەقوتوونراودا.
كاتێك دەزگا ئەمەریكییەكە لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە پێویستە بەكارهێنەران دڵنیا بكرێنەوە بەوەی توێژینەوەكان و لەسەر بنەمای زانیاری باوەڕ پێكراوەوە دووپاتیان كردووەتەوە، ئەگەرێكی دوورە قوتوو و كارتۆنی پێچانەوەی خۆراك ڤایرۆسەكە بڵاو بكەنەوە.
بۆیە هەرسێ ئاژانس روونیان كردەوە كە ویستوویانە دووپاتی بكەنەوە بە نەبوونی بەڵگەی سەلمێنەر كە خۆراك و خۆراكی لەقوتوونراو و قوتووەكانی پێوەستن بە بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دووپاتیان كردەوە كە كۆرۆنا ڤایرۆسێكە پێوەندی بە هەناسەدانەوە هەیە و لەو رێگایەوە دەگوازرێتەوە و هەلی گواستنەوەی لە رێگەی خۆراك زۆر لاوازە.