ژیان لەم 10 وڵاتانە گرانییە بەڵام خۆیان پێوەیان دیار نییە

:: AM:11:46:26/02/2017 ‌

ئەگەر پێت خۆشە و خەون دەبینی لە وڵاتێكی تر بژیت، ئەوا پێویستە بە تەواوی بەراورد لە نێوان سامانەكەت و شوێنەكە بكەیت، چونكە هەندێك وڵات هەیە، بە دەگمەن جگە لە خەڵكەكەی خۆی، كەسێكی بێگانە بتوانێ تیایاندا بژی، ئەمەش بەهۆی گرانیی خەرجی تێیاندا.

ماڵپەڕی "Movehub" بە پشتبەستن بە نرخی كرێی خانوو، نرخی خواردن، خواردنەوە، جلوبەرگ، هاتوچۆ، ئینتەرنێت و پێوەندی كردن و زۆر بواری تر، شیكاریی بۆ 120 وڵاتی دنیا كردووە، لە ئەنجامدا هەموویانی لە گرانترینەوە بۆ هەرزانترین ڕیز كردووە.

ئەوەی جێی سەرنجە لە ڕیزبەندی هەرە گرانەكانتدا، ئەمەریكا و ژاپۆنی تێدا نییە كە بە گشتی بە گرانی ناسراون.

ئەمانەی خوارەوە، گرانترین ئەو وڵاتانەی دنیان كە ژیان تیایاندا خەرجیی زۆری دەوێ:

یەكەم/ بەرمۆدا
دووەم/ سویسرا
سێیەم/ هۆنگ كۆنگ
چوارەم/ ئاسلەند
پێنجەم/ سەنگافورا
شەشەم/ نەرویج
حەوتەم/ باهاماس
هەشتەم/ ئیمارات
نۆیەم/ قەتەر
دەیەم/ لۆكسەمبۆرگ


سەرچاوە/ Cntraveler



وشە - وشه‌