دانیشتووانی دوورگەیەك لە فیلپین، بوونەوەرێكی قەبارە گەورەی جیاواز و بێ وێنەیان لە كەناراوێكی دەریادا دۆزییەوە كە پێشتر هاوشێوەی نەبینراوە.
دانیشتووانی دوورگەی دیناگاتی فلیپین، بوونەوەرێكی گەورەی دەریایییان بینییەوە كە شەپۆلەكانی ئاو فڕێی دابووە كەنار دەریاكە و دواتر نموونەیەكی جەستەی بۆ تاقیكردنەوە و شیكردنەوە، بۆ ناوەندێكی زانستی نێردرا.
قەبارەی ئەو بوونەوەرە ئەوەندە گەورەیە، دانیشتووانی كەنارەكەی واقوڕماو كردووە، بەو پێیەی شێوەیەكی سەیری هەیە و قەبارەی زۆر گەورەیە كە درێژییەكەی دەگاتە شەش مەتر.
ناوەندی دەریایی فلیپین بۆ لێكۆڵینەوە، پێشبینی ئەوە دەكات، ئەوە پاشماوەی مانگای دەریا بێ كە جۆرێكی شیردەری دەریایییە و تەنیا رووەك دەخوات.
تیودورۆ ئەلیبایۆ كە وێنەی ڤیدیۆیی ئەو بوونەوەرەی لە كەنار دەریا گرتووە، نموونەی ئەو جەستەیە بۆ ناوەندی دەریایی بۆ لێكۆڵینەوە ناردووە تا شیكاری بكەن.
مەڕومانگای دەریایی، ئاژەڵێكی شیردەری ئاوییە و بەناوی مانگای دەریا ناودێر دەكرێت، پێشتر لەو دوورگەیە و لە نێو ئەو دەریایەدا، بوونەوەری لەو جۆرە نەدۆزراوەتەوە.