متبوون و نه‌مانی هه‌ڵمه‌تی ئۆتۆمبێل یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه هۆكاری زۆرن و ده‌بێ شۆفێر شاره‌زایی هه‌بێ لێی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ چاره‌سه‌ری بكات، چونكه به‌رده‌وامبوونی ئه‌م حاڵه‌ته زیانی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، هۆكاره‌كانی متبوونی ئۆتۆمبێل پێوه‌ندییه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ بزوێنه‌ر و به‌شه‌كانیه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌م بزوێنه‌ره به‌نزین یان رۆنی پیسی تێچووبێت بۆیه كێشه‌ی بۆ دروست بووه، بۆیه ناكرێ به یه‌ك هۆكار ئه‌م متبوونه ببه‌ستینه‌وه.
بۆیە لێرەدا چەند هۆکارێکی سەرەکی دەخەینەڕوو کە دەبنە هۆی نەمانی هەڵمەتی ئۆتۆمبێل و متبوونی لە هەمان کاتدا:
یه‌كه‌م - ده‌بێت به‌رده‌وام ئاگامان له پلاك و نۆزڵه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستتان كرد كێشه‌یه‌ك یان ده‌نگ یان له‌رزین یان بڕین له ئۆتۆمبێله‌كه‌تان هه‌یه، پلاكه‌كان بگۆڕن و نۆزڵه‌كان تێست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی متبوون دروست نه‌كات.
دووه‌م - ده‌كرێت متبوون كێشه‌ی كاره‌بایی بێت، بۆ ئه‌وه‌ش تێستی كۆمپیوته‌ری گێڕ و بزوێنه‌ر بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره.
سێیه‌م - ناوبه‌ناو پشكنین بۆ فلته‌ر به‌نزین ''مه‌سفای به‌نزین'' بكه، چونكه به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێ ساڵی دووجار بگۆڕێت و پشكنین بۆ فیوول په‌مپ بكرێت.
چواره‌م - به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕینی ڕۆن پشتگوێ مه‌خه، پێویسته باشترین ڕۆن بخرێته بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل و پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی كۆمپانیای دروستكه‌ریش بین له‌وباره‌یه‌وه.
پێنجه‌م - زوو زوو پشكنین بۆ فلته‌ری هه‌وای سه‌ر بزوێنه‌ر بكه و زوو زوو پاكی بكه‌وه، ئه‌گه‌ر خراپیش بوو خێرا بیگۆڕه.
شه‌شه‌م - ناوبه‌ناو ده‌رچه‌ی هه‌وای سه‌ر بزوێنه‌ره‌كه لای به‌خاخ یان كابرێته‌ره‌وه به‌جوانی پاك بكه‌وه، ئه‌گه‌ر پاككه‌ره‌وی گونجاو به‌كار بهێنن باشتره.