رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی، باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020، ئێسته گۆڵكاری یه‌كه‌می هه‌موو خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپایه و له پێش رۆناڵدۆ و مێسی و ئیمباپێی و سوارێزه.
هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردوو بایرن میونشنی تیپه‌كه‌ی لیڤاندۆڤسكی، له بۆندسلیگا به 1-2 گۆڵ به ئینتراخت فڕانكفۆرت دۆڕا، به‌ڵام ئه‌و گۆڵێكی تۆمار كرد.
ئێسته لیڤا، كه هانده‌رانی تیه‌پكه‌ی ناوه‌كه‌یان بۆ "لێڤاندۆ – گۆڵ- ڤسكی" گۆڕیوه، به 26 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی ئه‌ڵمانیای گرتووه و 8 گۆڵ له پێش نزیكترین ركابه‌ریه‌تی، كه ئاندریا سێلڤای هێرشبه‌ری فڕانكفۆڕته.
لێڤا له ئاستی خوله‌كانی ئه‌وروپا به 9 گۆڵ له پێش محه‌مه‌د سه‌ڵاحی گۆڵكاری پرێمه‌رلیگه، هه‌روه‌ها 10 گۆڵ له پێش هه‌ریه‌كه له رۆناڵدۆ و لوكاكۆیه "گۆڵكارانی خولی ئیتالیا" ئیمباپێ "گۆڵكاری خولی فڕه‌نسا"، لویس سوارێز و مێسی "گۆڵكارانی خولی ئیسپانیا"یه.