نۆڤاك جۆكۆڤیچ تێنسزانی سڕبی و یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی جیهانی، نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی ئوستڕالیای به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ به كاتی هه‌ولێر، یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی ئوستڕالیا، كه یه‌كێكه له چوار پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كه‌ی تێنس له جیهاندا، له نێوان نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و دانیال مێدڤیدێڤی رووسی به‌ڕێوه‌چوو.
نۆڤاك به ئاستێكی به‌رز و به 3-0 كۆمه‌ڵه یارییه‌كه‌ی برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی بۆ جاری نۆیه‌م له مێژوودا برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش 7-5، 6-2 و 6-2 بوو.
ئه‌مه نۆیه‌م جاره نۆلێ نازناوی ئوستڕالیا ده‌باته‌وه.