پۆلیسی سلێمانی ته‌رمی پیاوێكی پیری له سه‌رچنار دۆزییه‌وه و گومان ده‌كرێت به ئۆتۆمبێل لێی درابێت و جێیان هێشتبێت، كه‌سوكاره‌كه‌شی دۆینێ هه‌واڵی دیارنه‌مانیان داوه‌ته پۆلیس.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی شوبات/فێبرایه‌ر، پۆلیسی سلێمانی ته‌رمی پیاوێكی 76 ساڵانی دۆزییه‌وه كه 24 سه‌عات بوو دیار نه‌مابوو و كه‌سوكاری هه‌واڵی دیارنه‌مانه‌كه‌یان به پۆلیس راگه‌یاندبوو.
گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به میدیاكانی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له نزیك مزگه‌وتی شێخ سه‌عیدی پیران، له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، ته‌رمی پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن دۆزرایه‌وه كه دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه ته‌مه‌نی 76 ساڵانه و خانه‌نشینه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دۆینێ شه‌موو له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه هه‌واڵ به پۆلیسی سلێمانی دراوه كه باوكیان دیار نه‌ماوه و پۆلیسیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌ڕانی ده‌ست پێ كردبوو.
گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌باره‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌وه رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پیاوه ئۆتۆمبێل لێی دابێت و دواتر به‌جێ هێڵرابێت.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ، پۆلیس 301 هاووڵاتیی به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له‌و پارێزگایه‌دا گرتووه.