جارێكی تر له سووریا به‌های لیره‌ی وڵاته‌كه‌یان دابه‌زی، هۆكاره‌كانیش بۆ زۆربوونی مه‌ترسی لێكه‌وتی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته، كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی دراوی قورس له بانكی ناوه‌ندی له دیمه‌شق، به‌رده‌وامی شه‌پۆلی زۆربوونی خواستی زیاتر له ناوخۆ بۆ دۆلار، خراپی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و نه‌بوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وای كردووه لیره‌ی سووری داته‌پین به‌خۆیه‌وه ببینێت.
داواكاری له‌سه‌ر ئه‌و دراوه زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی شوبات، هاوژین سه‌ڵاح بریكاری كۆمپانیای تاك نرخ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 1000 لیره‌ی سووری ده‌كاته 350 دیناری عێراقی، 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 146 هه‌زاری عێراقی ده‌كات به‌رانبه‌ر 417 هه‌زار و 142 لیره‌ی سووری ده‌كات.
زیاتر گوتی، ئێسته له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر داواكاری له‌سه‌ر ئه‌و دراوه زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌م دابه‌زینه‌ی ئه‌مڕۆ به‌راورد به مانگی ڕابردوو 22.19% لیره‌ی سووری به‌هاكه‌ی له ده‌ست داوه. له كاتێكدا به‌ر له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆ له سووریا، به‌های هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی یه‌كسان بوو به 47 لیره.