خێرخوازێك پێداویستی خواردن و خواردنه‌وه به‌سه‌ر قوتابییانی به‌شه ناوخۆیییه‌كانی شارۆكه‌ی زاخۆدا دابه‌ش كرد.
ئه‌و خێرخوازه ناوی ئه‌كره‌م گوانییه و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆكه و وه‌ك به "وشه"ی راده‌گه‌یه‌نێت، كه گوێبیستی ئه‌وه بووم قوتابیی به‌شه ناوخۆیییه‌كانی زاخۆ پێویستیان به پێداویستی خواردن هه‌یه و چه‌ند قوتابییه‌كی كه‌مده‌رامه‌ت له به‌شه ناوخۆیییه‌كان هه‌ن، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی چه‌ند پێداویستییه‌كی خواردن و خواردنه‌وه‌م به‌سه‌ر قوتابیی به‌شه ناوخویییهكانی زاخۆدا دابه‌ش كرد.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، كه‌لوپه‌له‌كان پێك هاتبوون له برنج، شه‌كر، خوێ، زه‌یت، گۆشت، سه‌وزه، میوه و چه‌ند بابه‌تێكی تری خواردن و خواردنه‌وه كه پێداویستی رۆژانه‌ی ئه‌و قوتابییانه بوون.
ئه‌كره‌م گوانی یه‌كێكه له خێرخوازه‌كانی شارۆكه‌ی زاخۆ و پێشتریش چه‌ندان كاری خێرخوازی له‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه.
دهۆک/ نەوزاد هلوری