به‌بێ پشكی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كرا به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌یه‌وه.
محه‌مه‌د شه‌بكی ئه‌ندام له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕای گه‌یاندووه، "لیژنه‌كه‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلا بكاته‌وه، پڕۆژه‌یاسای بودجه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، ئه‌وه‌یش ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه."
ئاشكرای كردووه، "تا ئێسته لیژنه‌كه‌مان 46 كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ئه‌نجام داوه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو وه‌زیر و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كان بانگهێشت كراون، هه‌روه‌ها له پڕۆژه‌كه‌دا كورتهێنان كه‌م كراوه‌ته‌وه و له ڕێی زیادكردنی نرخی نه‌وتی خه‌مڵێنراوی نه‌وت، داهاتی ده‌وڵه‌ت به‌رز كراوه‌ته‌وه."
بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌م په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه كۆ ببێته‌وه
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بابه‌تی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 یه‌كلا بكاته‌وه."
دوای دوو مانگ له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021، به‌بێ ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم، لیژنه‌ی دارایی ره‌شنووسی پڕۆژه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد و بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌م 25ی شوبات، په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه كۆ ببێته‌وه.
شایانی باسه ڕۆژی پێنجشه‌م چواری شوبات، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وامبوونی كاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی تا كاتی په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ڕاگه‌یاند، له‌وكاته‌وه په‌رله‌مان یه‌كه‌م وه‌رزی یاسادانانی سێیه‌م ساڵی ته‌مه‌نی خۆلی چواره‌می بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژ كرده‌وه بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند یاسایه‌كی گرنگ له‌وانه بودجه‌ی 2021.
گفتوگۆی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا، له‌سه‌ر بودجه و شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام دووپات له پابه‌ندبوونی ڕێككه‌وتنه‌كان به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور ده‌كاته‌وه، بۆ چاره‌سه‌كردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق. به‌شێك له سه‌ركرده و به‌رپرسانی شیعه داوا ده‌كه‌ن كورد له پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی (2021) بێبه‌ش نه‌كرێت و له په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بدرێت.