به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، سێ تۆمه‌تبار و سێ كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان ڕای گه‌یاندووه، له‌لایه‌ن بنكه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانی سۆرانی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو شارۆكه‌ی سۆران، توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی سێ كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری شیشه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا سێ تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ع، ب ، أ) كه خه‌ڵكی ئێرانه و (ڕ ، م ، ح) و (ڕ ، س ، ع) خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن گیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دراونه‌ته دادگا.