ئەمەریکا لە بنکەیەکی ئاسمانی مادەی کیمیای دزە دەکات

:: PM:07:48:19/10/2016 ‌



بنکەی ئاسمانی ئەمەریکی، لە ولایەتی کۆلۆرادۆ، بڵاویکردەوە، بەهەڵە نزیکەی
150 هەزار گاڵۆن لە ئاوی پیسبوو بە مادەی کیمیای ژەهر لە سستمی ئاوی تەندروستی شاری کۆلۆرادۆ دەرچووە.

گووتەبێژ بە ناوەی بنکەی ئاسمانی پیتەرسۆن گووتی، ئاوەکە هەڵگری فلۆرە، کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگر بەکاردەهێنرێت.

هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە ئاستی مەترسی مادە کیمیاییەکە چەندە؟

بەڵام گووتی، هیچ کاریگەری لەسەر تۆڕی ئاوی خواردنەوە نەبووە، چووەتە ناو یەکێک لە رووبارەکانەوە.

روونیکردەوە، ئاوە پیسبووەکان لە کۆگادا هەڵدەگیرێن، لەوێوە دزەی کردووە.

ئێستەش کاریگەری دزە کردن و مەترسیەکانی بەردەوامە لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

ستیڤ بێری دەڵێت، ئاوی پیس لە رێگەی وێستگەوە چارەسەر دەکرێت و پیسیەکانی لێ جیادەکرێتەوە، بەڵام ئەوە ئامادەنەکراوە و هەڵگری فلۆرە، لە رێگەی رووباری ئەرکەنساسەوە دزەی کردووە.

ئاوی پیس بوو بە مادەی فلۆر هۆکارە بۆ نەخۆشیەکانی، شێرپەنجە، پرۆستات، گورچیللە، گوون، هەندێک نەخۆشی تر.

لێکۆڵینەوەش دەستی پێکردووە لە بنکەی ئاسمانی پیتەرسۆنی ئاسمانی کە سەرچاوەی ئاوە پیسەکەیە، دوو ناوچەی تر هەن دراوسێن و ئاوی پیسیان تێدایە هەڵگیراوە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د