ئه‌مشه‌و له یارییه‌كانی گه‌ڕی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگدا، یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له بوخارست میوانێكی ره‌زاقورسی هه‌یه، ئه‌ویش یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نییه.
یارییه‌كه سه‌عات 23:00 ده‌ست پێ ده‌كات و به پێی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كانی ئیسپانیا، هیچ كه‌سێك له به‌ریتانیاوه بۆی نییه بچێته ئیسپانیا، بۆیه یارییه‌كه به بڕیاری فیدراسیۆنی ئه‌وروپا، له بوخارستی پایته‌ختی رۆمانیا ده‌كرێت و به یاریگه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید هه‌ژمار ده‌كرێت.
بارودۆخی ئاتلێتیكۆ مه‌درید
ئاتلێتیكۆ مه‌درید له 4 یاریی رابردووی له خولی ئیسپانیا، ته‌نیا 5 خاڵی به‌ده‌ست هێناوه و جیاوازیی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كه‌م بووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌گه‌ڵ لیڤانتێ دۆڕا، دوای ئه‌وه‌ی چوارشه‌می رابردووش له یارییه‌كی دواخراودا له‌گه‌ڵ هه‌مان یانه یه‌كسان بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیێگۆ سیمیۆنیی راهێنه‌ری ئاتلێتی ده‌ڵێت: به دوای بیانوو ناگه‌ڕێم و پێویسته چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانمان بدۆزینه‌وه".
له پێكهاته‌ی ئاتلێتی، خۆزێ خیمینێزی به‌رگریكار به هۆی پێكانه‌وه یاریی ناكات، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له جواو فیلیكس، هێرمۆسۆ و تۆماس لیمار له‌گه‌ڵ مو‌سا دێمبێلی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن.
چێڵسی چۆنه؟
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی چێڵسی، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌فته‌یه له پرێمه‌رلیگدا له‌گه‌ڵ ساوسامتۆن یه‌كسان بوو، به‌ڵام له بارێكی باشدایه و به سه‌ركردایه‌تی تۆماس تۆخێل، هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له شكستی ده‌روونیی یاریزانانی ئاتلێتی وه‌ربگرن.
چێڵسی له هه‌شت یاریی رابردوویدا له خول و جامی ئینگلته‌را، نه‌دۆڕاوه و 6 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوونی هه‌بوو.
ئێسته‌ش تیپه‌كه له پرێمه‌رلیگ له پله‌ی پێنجه‌مه و له‌وه‌ته‌ی تۆخێل بووه‌ته راهێنه‌ری تیپه‌كه، هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه.
له پێكهاته‌ی چێڵسیدا تیاگۆ سێلڤا به هۆی پێكانه‌وه یاریی ناكات، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له كای هاڤێرتز و كریستیان پۆلیسچ دوای چاكبوونه‌وه له پێكانه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه تیپه‌كه و ئه‌مشه‌و ئاماده‌ن.
ئامار و مێژوو
هه‌ردوو یانه له مێژووی دیداره‌كانیاندا، 7 جار له چامپیۆنزلیگدا به‌یه‌ك گه‌یشتوون، هه‌ریه‌كه‌یان 2 بردنه‌وه‌یان هه‌یه و له 3 یارییشدا یه‌كسان بوونه.
گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی ئاتلێتیكۆ 4-1 بووه، له به‌رامبه‌ردا گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی چێڵسی به 4-0 بووه. دواجاریش له 2017 به‌یه‌ك گه‌یشتن و یارییه‌ك به بردنه‌وه‌ی چێڵسی به 2-1 و یارییه‌كیش به 1-1 كۆتایی هاتووه.