دوای ئه‌وه‌ی "وشه" زانیاری گرنگی له‌سه‌ر پێنه‌دانی ژماره‌ی سپاردن به كتێبێكی جه‌لالی سام ئاغا بڵاو كرده‌وه كه ده‌یه‌وێ یاداشته‌كانی تێدا بڵاو بكاته‌وه، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له په‌رله‌مانی كوردستان هاتنه ده‌نگ و ده‌ڵێن، "ئه‌و كاره‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری پێچه‌وانه‌ی یاسایه".
جه‌لالی سام ئاغا كه 13 ساڵ ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی كێشایه‌وه و به حزبه‌كه‌ی گوت كه خۆی به‌جه‌سته‌یه‌كی نامۆ ده‌زانێ كه له‌ناویاندایه. ئێسته ده‌یه‌وێ یاداشته‌كانی بنووسێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ترس له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ڕابردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی سپاردنی ناداتێ.
ناكرێ ململانێی حزبی و كه‌سی تێكه‌ڵی ئه‌و پرسانه بكرێ
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی شوبات، رووپاك ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێنه‌دانی ژماره‌ی سپاردن به كتێبی هه‌ركه‌سێك بێت كه پێوه‌ندی به لایه‌نی ته‌ناهیی نیشتمانییه‌وه نه‌بێ پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و پرسه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ، چونكه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌ركی ئه‌وه نییه پێش له بڵاو كردنه‌وه‌ی كتێب بگرێ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری باسی له‌وه كرد كه به دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و ناكرێ ململانێی كه‌سی یان حزبی تێكه‌ڵی ئه‌و كارانه بكرێ.
سانسۆركردنی كتێب له كاتێكدایه وه‌زیری رۆشنبیری كوردستان خۆی نووسه‌ره و چه‌ند كتێبێكی هه‌یه و بیره‌وه‌ریشی تێدایه، هاوكات ده‌یان ساڵ له ته‌مه‌نی خه‌باتكردن بووه بۆ ئازادی، جیا له‌وه‌ی حزبه‌كه‌یشی یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی ئازادی بووه.
ئه‌وه‌یش سه‌رپێچی یاسای چاپه‌مه‌نی 1992ی هه‌رێمی كوردستانه كه له په‌رله‌مان ده‌رچووه و به ده‌قی روون تێیدا نووسراوه "سانسۆر له‌سه‌ر چاپی كتێب نییه".
بیرۆكه‌ی سانسۆركردنی كتێب كه چه‌ند مانگێكه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به فه‌رمیی خستوویه‌تییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار هات به‌ناونیشانی "له‌بری بیره‌وه‌ری" كه له سلێمانی ده‌یان سووكایه‌تییان پێ كرد به‌ناوی ئازادی ده‌ربڕینه‌وه، وه‌ك مه‌لا خۆی گوتی، "ته‌نانه‌ت ره‌قه‌می ژنه‌كه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه". ئه‌و نووسه‌ره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی به "ئه‌وپه‌ڕی فاشییه‌ت" ناو برد.