حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆی 900 ملیار دینار كه به‌قه‌رز داویه‌تییه بازرگانان و به‌ڵێنده‌ران ته‌نیا دوو ملیار دیناری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئه‌وه له ڕاپۆرتێكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی شوبات، سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی بۆ لیژنه‌كه‌مان ره‌وانه كراوه بۆ ساڵی 2020 و باس له‌كاره‌كانی خۆیان و چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازی ده‌كات كه ئه‌ركی ئه‌وانه.
روونیشی كرده‌وه كه به‌پێی راپۆرته‌كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاساكه كراوه، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه قه‌رزی حكوومه‌ته لای بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران و هاووڵاتییان نزیكه‌ی 930 ملیار دیناره و له ساڵی 2020 توانراوه ته‌نیا كه‌متر له دوو ملیار دینار بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێندرێته‌وه.
بڵاو كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ساڵانه‌یه و به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وان له‌پاڵ كاره‌كانی خۆیاندا ئه‌ركی چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازییان له ئه‌ستۆیه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حه‌وت لیژنه‌ی باڵایان پێكهێناوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی