زۆرێك بۆ رۆژێكی پڕ لە چالاكی پەنا بۆ ئەو خواردنەوانە دەبەن كە مادەی كافایینی تیادایە، وەك چا و قاوە، ئەو مادە توانای چالاككردنی سیستمی ناوەندی هەستە دەماری هەیە و گۆڕانكاری لە ئاستی دوبامین و سیرۆتۆنین دەكات بۆ باشكردنی میزاج، بەڵام سوودی تریشی هەیە.
لە سوودەكانیتری
كافایین كە رەنگە یەكەمجاربێت گوێبیستی ببیت لەوانە:
یەكەم/ نیشانەكانی پاركنسۆن (پەكەوتەیی لەرزۆكی)، سووك دەكات، ئەویش لە رێگەی خواردنەوەی كوپێك یان دوو كووپی رۆژانەی قاوە.
دووەم/ مێشك لە لەدەستدانی یادەوەری دەپارێزێت، ئەو توانای تەركیزكردنەی دوای خواردنەوەی كووپێك قاوە دروست دەبێت، سوودی درێژخایەنی بۆ مێشكیش هەیە، ئەویش رێگریكردنە لە لەدەستدانی یادەوەری لە رێگەی رێگریكردن لە مادەی ئەدینۆزین، كە هۆكاری سەرەكییە بۆ نەخۆشی هەوكردنی مێشك.
سێیەم/ یارمەتی بەتەمەنداچووان دەدات بۆ پەرەپێدانی توانای جوڵەكردنیان، هەروەها خواستی خۆماندووكردن و جووڵانەوەیان زیاتر دەكات.
ئەوانەی رۆژانە چوار كووپ قاوە دەخۆنەوە 50% كەمتر تووشی جۆری دووەمی شەكرە دەبن
چوارەم/ رووبەڕووی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكردە دەبێتەوە، بەكەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە جۆری دووەمی شەكرە، واتە ئەوانەی قاوە دەخۆنەوە مەترسی كەمتری تووشبوونیان بە شەكرە هەیە و ئەو كەسانەی رۆژانە چوار كووپ قاوە دەخۆنەوە، 50% كەمتر تووشی جۆری دووەمی شەكرە دەبن.
پێنجەم/ خانەكانی شێرپەنجەی منداڵدان لەناو دەبات، واتە لەگەڵ زیاتر خواردنەوەی قاوە، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان كەمتر دەبێتەوە، بەتایبەتی لای ژنانی قەڵەو و دوای كۆتاهاتنی سووڕی مانگانە.
شەشەم/ یارمەتی هەناسەدان باشتر دەدات، كافایین بە هاوشێوەی دەرمانی سیۆفیلین و سیۆفین دادەنرێت، كە توانای فرەوانكردنی بۆڕی هەناسەیان هەیە و بەوشێوەیە نیشانەكانی رەبوو و هەناسەتەنگی كەم دەكەنەوە، وەك كۆكە و هەناسەتەنگی و خڕەخڕ.
حەوتەم/ سووتاندنی چەوریی گەدە، كافایین كار بۆ زیادكردنی تێكڕای میتابۆلیسم دەكات، لەو رێگەیشەوە دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوری گەدە، بەتایبەتی لای قەڵەوەكان.