له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له نێو خاكی رۆما، بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كرد و به ئه‌نجامێكی گه‌وره له یانه‌ی لازیۆی برده‌وه.
"یاریی چوون"ـی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا، له نێوان لازیۆی ئیتالی و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ له رۆما ئه‌نجام درا و یانه‌ی بایرن میونشن به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ له یانه‌ی لازیۆی برده‌وه و تا رادیه‌كی زۆر خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
باڤارییه‌كان هه‌رزوو ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كلاكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له گێمی یه‌كه‌مدا سێ گۆڵیان له رێگه‌ی لێڤاندۆڤسكی، جه‌مال موسیالا و لیرۆی سانێ تۆمار كرد، كه له خوله‌كه‌كانی 9، 24 و 42 تۆماریان كرد.
له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌مدا لازیۆ باری ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر قورس‌تر بوو، كاتێك یاریزانی یانه‌كه فرانچیسكۆ ئیچێربی به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان كرد و باڤارییه‌كانی كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م.
دوو خوله‌ك دواتر خواكین كۆریا گۆڵێكی بۆ بازه‌كانی لازیۆ تۆمار كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زیاتری هه‌ردوولا ، ئه‌نجامه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه.
هاوكات یاریزانانی لازیۆ 5 كارتی زه‌ردیان وه‌رگرت و هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وت.
له كۆتایی یارییه‌كه‌شدا لێڤاندۆڤسكی به باشترین یاریزانی یارییه‌كه دیاریی كرا.
بایرن به‌م ئه‌نجامه، تاراده‌یه‌كی زۆر گه‌یشتنی به قۆناغی هه‌شت مسۆگه‌ر كرد و لازیۆ له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا، ئه‌ركی یه‌كجار قورسه و تاڕاده‌یه‌كی زۆر بێ هیوا بووه.
بایرن میونشن پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگه و ئه‌م وه‌رزه‌ش هه‌وڵی پاراستنی نازناوه‌كه‌ی ده‌دات.