دڵشاد عه‌بدوڵا شاعیر و نووسه‌ر، نوێترین کتێبی شیعریی چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌شێكن له‌و به‌رهه‌مانه‌ی له نیوه‌ی كۆتایی ساڵی 2020 نووسیویه‌تی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی شوبات، دڵشاد عه‌بدوڵا شاعیر و نووسه‌ر، له‌باره‌ی كتێبی "دنیا كه‌مێك لاساره" كه به‌رهه‌مێكی شیعرییه، به "وشه"ی گوت: ئه‌م كتێبه له به‌شێك له‌و نووسینانه‌م پێكهاتووه كه له نیوه‌ی كۆتایی ساڵی 2020 نووسیومن، به‌مزووانه چاپ و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: كتێبی "دنیا كه‌مێك لاساره" له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كتێبی "وزه‌ی سپی" و "كات زۆره، به‌ڵام چی له كات بكه‌م" وه‌ك سێیانهیهكی شیعرن، ئه‌زموونه‌كانیان له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆم و مرۆڤه‌كانی ده‌وروبه‌رم سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
ئومێد ده‌كه‌م خوێنه‌ره‌كانم به‌دڵیان بێ
شاعیر له‌م كتێبه‌دا هه‌وڵی داوه به زمانێكی ساده، پرسیاره ئاڵۆزه‌كانی به‌رده‌م مرۆڤی سه‌رده‌مه‌كه‌ی له فه‌زای شیعر و گه‌ڕانێكی سه‌خت به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی جوانیدا بنووسێته‌وه.
زیاتر ده‌ڵێ: ئومێد ده‌كه‌م خوێنه‌ره‌كانم به‌دڵیان بێ، چاوه‌ڕوانی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕژدم بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه، ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌گر و ئه‌كادیمیا له‌و بواره كشاونه‌ته‌وه، ته‌نیا ئومێدێكم به خوێنه‌ری زیره‌كه به قه‌ولی ئۆرهان پامۆك.