له ده‌ستپێكی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی عێراق له تۆپی پێ، ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی دهۆك رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه.
قۆناغی دووه‌می خولی نایابی عێراق ده‌ستی پێ كرده‌وه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی شوبات، یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی دهۆك به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا یاریی ده‌كات و یارییه‌كه‌ش به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری، یارییه‌كانی خۆی له خولی عێراق بۆ یاریگه‌ی شاری دهۆك گواستووه‌ته‌وه.
یارییه‌كه سه‌عات 13:00 ده‌ست پێ ده‌كات و یانه‌ی هه‌ولێر له دوو رۆژی رابردوودا مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی له دهۆك ئه‌نجام داوه.
یانه‌ی قه‌ڵا و مناره له ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری نوێی "لوئه‌ی سه‌ڵاح" ده‌یه‌وێت قۆناغێكی باشتر له خولی عێراق ده‌ست پێ بكات، دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌ستبه‌رداری راهێنه‌ری كڕواتی رادان گاسانین بوو، كه ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی یانه‌كه نه‌بوو.
رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به وشه سپۆرتی گوت: "تیپه‌كه‌مان بۆ یاریی ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه و ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه".
گوتیشی: "بۆ یاریی ئه‌مڕۆ ئه‌ركان ئه‌میر به هۆی كارتی سوور و هه‌روه‌ها نه‌وزاد عه‌بدولحه‌مید به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا یاریی ناكه‌ن، ئه‌وانی تر هه‌موو ئاماده‌ن".
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ قۆناغی دووه‌می خولی عێراق، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یه‌ك یاریزان كردووه، كه له باڵی راست یاریی ده‌كات، ئه‌ویش فیراس فنجانه، كه له یانه‌كانی ته‌ڵه‌به و كه‌رخ یاریی كردووه.
سه‌رهه‌نگ موحسین به‌رامبه‌ر هه‌ولێر ده‌وه‌ستێته‌وه
یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر تایبه‌ته، چونكه ئه‌و ئه‌م وه‌رزه گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدایه و ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر یانه‌ی پێشووی یاریی ده‌كات.
سه‌رهه‌نگ له چاوپێكه‌وتنێكی پێشووی له‌گه‌ڵ وشه سپۆرت، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، كه كاتێك به‌رامبه‌ر هه‌ولێر یاریی ده‌كات، هه‌ستێكی تایبه‌تی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات كۆنتڕۆڵی هه‌سته‌كانی بكات.
سه‌رهه‌نگ یه‌كه‌مجاره به‌رامبه‌ر هه‌ولێر ده‌وه‌ستێته‌وه و له یاریی قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌رامبه‌ر هه‌ولێر یاریی نه‌كرد.
هه‌ڵوێستی هه‌ردوو یانه
پێش به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی 16ی ریزبه‌ندییه و 19 خاڵی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا له پله‌ی نۆیه‌مه و 24 خاڵی هه‌یه.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو یانه له به‌غدا یارییان كرد و هه‌ولێر به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.