له ده‌ستپێكی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی دهۆكدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا یه‌كسان بوو، راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
یارییه‌كه كه‌مێك پێش ئێسته له یاریگه‌ی دهۆك به ئه‌نجامی 2-2 گۆڵ كۆتایی هات، كه به هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری، له یاریگه‌ی دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
یارییه‌كه له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی دووه‌م بوو، له خوله‌كی 6دا شێركۆ كه‌ریم گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ولێر له تۆڕی سه‌رهه‌نگ موحسین تۆمار كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 24دا محه‌مه‌د جه‌لال گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ ئه‌مانه‌ی به‌غدا هێنایه‌وه.
دوور له ریتمی یارییه‌كه‌ش، له دواخوله‌كی گێمی یه‌كه‌مدا ئه‌مانه‌ی به‌غدا گۆڵی دووه‌میشی به هۆی یاریزان عه‌لی حوسێنه‌وه تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌مدا هه‌ولێر چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كرد و دلێر حاته‌می گۆڵپارێز به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێ هێشت و رێباز عه‌بدوڵڵا هاته شوێنی، هه‌روه‌ها لوئه‌ی سه‌ڵاح چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی تریشی كرد، كه دواجار له خوله‌كی 81دا كۆسره‌ت باییز به لێدانێكی راسته‌وخۆی زۆر جوان گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی بۆ هه‌ولێر هێنایه‌وه.
پێش كۆتاییهاتنی یارییه‌كه‌ش به 3 خولهك، لوئه‌ی سه‌ڵاح راهێنه‌ری هه‌ولێر به‌هۆی زۆریی ناڕه‌زاییه‌كانی له ناوبژیوان عه‌لی سه‌باح، به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی هه‌ولێر بووه 20 خاڵ و چووه پله‌ی 14، یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداش له پله‌ی نۆیه‌مه به 25 خاڵ.