شاندی پارتی گه‌یشته‌ به‌غدا

:: PM:03:55:24/02/2021 ‌
ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری، گه‌یشته‌ به‌غدا، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كۆ ببنه‌وه‌.
 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی شوبات، شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا، به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا، به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ دیدار و گفتوگۆكانی پێشتری كه‌ تێیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ئه‌نجامی دابوون و كرابوون". 
 
زیاتر گوتی، "شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووه‌ له‌ /هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له‌ باره‌گای بارزانی، به‌نده‌ كه‌ به‌رپرسی لقی پێنجی پارتیم له‌ به‌غدا./" 

پارتی كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات
لای خۆیه‌وه‌ مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، "ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، تاتوێكردنی پێوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌ و سوننه‌كان و حكوومه‌تی عێراق".

چوونی شاندێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، به‌هۆی ئاڵۆزبوونی بارودۆخه‌كه‌ و هه‌بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر دۆخی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، وای كردووه‌ پارتی كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.


وشە - محەمەد میران