به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كردووه، له ئه‌نجامی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان دوو دراوسێ له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل، كه‌سێك بریندار بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی شوبات، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، پاش ئه‌وه‌ی به بوونی شهڕهتهقهیهك له نێوان دوو دراوسێ له گه‌ڕه‌كی كوران ئاگادار كرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ركه‌وت كێشه‌كه له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بووه".
زیاتر گوتی، "كه‌سێك به ناوی (ع.م.ح) پیشه كاسب، به كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی كردووه و كه‌سێكی به ناوی (سه‌ردار ڕه‌سووڵ عوسمان) زامدار كردووه."
ڕوونی كرده‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه گیراوه و ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی كوردستان كراوه.
له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و ڕووداوانه‌ی پێوه‌ندییان به توندوتیژی خێزانی و دۆخی ته‌ناهیی شاره‌كه و فێڵكردنه‌وه هه‌یه، تاوانباران ناتوانن له ده‌ست پۆلیسی شاره‌كه خۆیان حه‌شار بده‌ن، به زووترین كات له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی دادگا و یاسا ده‌كرێنه‌وه.