سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان رای گه‌یاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، ئاشكراشی كرد سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر ده‌بێت.
سه‌فین كانه‌بی ئه‌مڕۆ ئێواره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان گوتی: "شه‌مووی داهاتوو چالاكییه‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌تی خوله‌كانی پله یه‌ك و پله نایاب".
دوو هه‌فته‌یه به هۆی كێشه‌ی ناوبژیوانان و دروستبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه له یاریگه‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها به هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێ، سه‌رجه‌م خوله‌كان وه‌ستابوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و سه‌فین كانه‌بی به‌شێكی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد".
سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێ گوتی: "شه‌مووی داهاتوو یارییه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و سه‌یدسادق له خولی پله یه‌ك له یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه له سلێمانی ته‌واو ده‌كرێت، دواتر رۆژی سێشه‌م یارییه‌كانی خولی پله ده‌كرێن، رۆژانی چوارشه‌م و پێنجشه‌میش یارییه‌كانی خولی نایاب به‌ڕێوه‌ده‌چن".
گوتیشی: "سه‌رجه‌م یاری و خوله‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر ده‌بێت، چونكه ئێمه‌ش له ژێر رێنوێنییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار ده‌ده‌ین".
سه‌فین كانه‌بی باسی ناوبژیوانانیشی كرد و داوای كرد رێز له بڕیاره‌كانیان بگیرێت و گوتیشی: "هه‌ڵه‌ی ناوبژیوانان له هه‌موو خوله گه‌وره‌كانی دنیا هه‌یه و سیستمی ڤاریش هێشته ناتوانێ هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، داواكارم ناوبژیوانانی كوردستانیش په‌ره به ئاستی خۆیان بده‌ن و خۆیان باشتر ئاماده‌بكه‌ن.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێ رای گه‌یاند، یانه‌كان پێویسته شوێنی تایبه‌ت بۆ میدیاكاران له یاریگه‌كان دابین بكه‌ن و چیتر رێگه نادرێ میدیاكاران له دوای یارییه‌كان بچنه نێو گۆڕه‌پانی یاریگه‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و لێدوان.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد "پێداچوونه‌وه به ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كان ده‌كه‌ین و له هه‌فته‌ی داهاتووشه‌وه ده‌رگه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ شاره‌زایانی تۆپی پێ كراوه ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاری سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان وه‌ربگرن و ئێمه پێشوازییان لێ ده‌كه‌ین، به تایبه‌تی مامۆستایانی په‌یمانگه و كۆلیژه وه‌رزشییه‌كان و یاریزانانی پێشووی یانه‌كان".
له كۆتاییشدا سه‌فین كانه‌بی سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و وه‌زیری دارایی و ئابووریی كرد، كه ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر به‌شێكی تری بودجه‌ی یه‌كێتییه‌كه داوه و داوای كرد، هاوكاریی زیاتریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خول و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له كوردستان به‌رده‌وام بن.