رێكخراوی زانستی، په‌روه‌رده‌یی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "UNESCO" له راپۆرتێكی نوێ‌دا ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و زیانه‌ی داعش له شوێنه‌واره مێژوویییه‌كانی عێراقی داوه، زۆر له‌وه زیاتره كه مه‌زه‌نده كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی شوبات/فێبرایه‌ر، رێكخراوی یونیسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و زیانانه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش به شوێنه‌واره مێژوویییه‌كانی عێراقی گه‌یاندووه، زۆر له‌وه زیاتر كه پێشتر مه‌زه‌نده‌مان كردبوو.
ئیرینا بوكوف، به‌رپرسی رێكخراوی یونسكۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌یان بۆ پاراستنی شوێنه‌واره مێژوویییه‌كانی عێراق، پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه كه به‌پێی پڕۆژه‌كه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه‌وارانه ده‌پارێزێت.
له راپۆرته‌كه‌ی یونسكۆدا هاتووه، هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق له‌كاتی گرتنه‌وه‌ی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ له‌ناو ئه‌و تونێلانه‌ی داعش هه‌ڵی كه‌ندوون، كۆمه‌ڵێك شوێنه‌وار و په‌یكه‌ری مێژوویییان دۆزیوه‌ته‌وه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌لوپه‌له شوێنه‌وارییانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه دزرابوون و پێشتریش راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، داعش په‌یكه‌ر و شوێنه‌واره مێژوویییه‌كانی مووسڵ له بازاڕی ره‌شی جیهانیدا ده‌فرۆشێته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق، زیاتر 80%ی شاری مێژوویی نه‌مروود "له باشووری رۆژئاوای مووسڵ"ی له ساڵی 2015دا له‌ناو بردووه و به‌مه‌یش زیانێكی گه‌وره به‌ر شوێنه‌واره مێژوویییه‌كانی سه‌رجه‌م عێراق كه‌وتووه.