گووته‌بێژی‌ حكوومه‌ت زانیاری‌ نوێی‌ راگه‌یاند

:: PM:04:33:24/02/2021 ‌
گوته‌بێژی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌بینی‌ خۆی‌ به‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌غدا پێشاندا و ڕای‌ گه‌یاند، كه‌شی‌ گفتوگۆكان ئه‌رێنییه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی‌ شوبات، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ ڕای‌ گه‌یاند، گفتوگۆی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌غدا به‌رده‌وامه‌ و كه‌شێكی‌ ئه‌رێنی‌ هه‌یه‌، "گه‌شبینم به‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان هه‌ردوولا".

ره‌شنووسی‌ بودجه‌ كاری‌ تێدا ده‌كرێ
گوته‌بێژه‌كه‌ی‌ حكوومه‌ت دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ركارتێك پێویست بێ‌ شاندی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا.

جووتیار عادل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ڕێكنه‌كه‌وتنی‌ به‌غدا و هه‌رێم زیانی‌ بۆ هه‌موو عێراق ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا هه‌رێمی‌ كوردستان. 

له‌باره‌ی‌ ره‌شنووسی‌ بودجه‌ی‌ كوردستانیش قسه‌ی‌ كرد و گوتی‌، ره‌شنووسی‌ بودجه‌ كاری‌ تێدا ده‌كرێ‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌واو ده‌بێ‌ ڕه‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كرێ‌ كه‌ ئه‌وه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا ده‌بێ‌.

نیگه‌رانی‌ خۆیشی‌ له‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ ڕێككه‌وتنی‌ شنگال پێشاندا كه‌ پێشتر له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا واژوو كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ره‌وشی‌ شنگال ئاسایی بكرێته‌وه‌.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم