یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی..... فۆتۆ: راگه‌یاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاشكرای كرد، وه‌لی كه‌ریم راهێنه‌ری تۆپی پێی یانه‌كه‌یان له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
ئه‌رسه‌لان جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، به وشه سپۆرتی گوت: "ئه‌مڕۆ ئێواره به بڕیاری ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه، وه‌لی كه‌ریم له پۆستی راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوورخرایه‌وه.
گوتیشی: "سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێ و به‌رپرسانی یانه‌كه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی راهێنه‌ر رازیی نه‌بوون و چه‌ند جارێكیش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، كه هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی باشتر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه باشتر بن، به‌ڵام راهێنه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر بیرۆكه و شێوازی خۆی به‌رده‌وام بووه، بۆیه ئه‌مڕۆ بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له راهێنه‌ره‌كه درا".
ئه‌رسه‌لان جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه دا، له رۆژانی داهاتوو ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌رێكی نوێ كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر فریاد حه‌مه‌ساڵح مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه و تا راهێنه‌ر دیاریی ده‌كرێ، هه‌ر ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت".
وه‌لی كه‌ریم، كه كورده و یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، نزیكه‌ی دوو ساڵه راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو، پێشتریش مه‌شقی به یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند یانه‌یه‌كی تر داوه.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، كه له ساڵی 1999 دامه‌زراوه، ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان و هه‌روه‌ها خولی پله یه‌كی عێراقیش بۆ گه‌یشتن به نایابی عێراق به‌شداره.