رۆژ به ڕۆژ دۆخی كه‌ركووك ڕوو له خراپوون ده‌كات، میلیشیا و ئه‌و هێزانه‌ی تر كه له شاره‌كه‌دان ده‌ست له ئازاردانی كوردان هه‌ڵناگرن، په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراقیش داوا ده‌كات كه هه‌رچی زووه هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك شاره‌كه جێبهێڵن.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د هاووڵاتییه‌كی كه‌ركووكییه، بێزاره له‌ده‌ستی هێزه ته‌ناهییه‌كان و بۆ "وشه" ده‌ڵێ، رۆژ تا ئێواره هێزه ته‌ناهییه‌كان كێچه‌ڵ به كورده‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه پێشی لێ نه‌گیرێ ئه‌وه له‌لایه‌ن خێزانه كورده‌كانه‌وه به‌ته‌واوی كه‌ركووك جێده‌هێڵدرێ
ئه‌و ده‌ڵێ، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هێزه‌ی له شاره‌كه‌دا هه‌ن، به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ تاوانه‌كان له‌و شاره ڕوو له زیاد بوونه. ئه‌و هاووڵاتییه راكان جبووری و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به هۆكاری ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی كه‌ركووك ده‌زانێ.
ئه‌و هاووڵاتییه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه جیا له داگیركردنی زه‌وی كوردان له سنووره‌كه ئێسته له‌ناو شاریشدا هه‌وڵی زۆر هه‌یه خانووی هاووڵاتییانی كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه داگیر بكرێ. مه‌ترسیی ئه‌وه‌یشی پێشاندا كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه پێشی لێ نه‌گیرێ ئه‌وه له‌لایه‌ن خێزانه كورده‌كانه‌وه به‌ته‌واوی كه‌ركووك جێده‌هێڵدرێ.
رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌ك ته‌نیا ره‌وشی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی خراپ كرد، به‌ڵكو بووه هۆی په‌رته‌وازه‌كردنی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان و تێكچوونی دۆخی ته‌ناهی شاره‌كه كه له ئه‌نجامدا مه‌ترسی بۆسه‌ر شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووكیش ده‌بێت.
هه‌ر له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كورد له كه‌ركووك، شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق/ پارتی/ په‌یامێكی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردووه و داوا ده‌كات هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك له شاره‌كه‌دا بڕۆنه ده‌ره‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، شاخه‌وان ده‌لۆ نووسیویه‌تی، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه و به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر هاووڵاتییانی كوردنشین له‌كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن ملیشیاكان و ئه‌و هێزه عه‌ره‌بیانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك هێنراونه‌ته ناوچه‌كه و به‌هاوكاری راكان سه‌عید پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك و قایمقام ڕوبه‌ڕووی راگواستن و روخاندنی ماڵه‌كانیان و داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان ده‌بنه‌وه به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی و ده‌ستووری.
ده‌لۆ ده‌ڵێ، "ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن شۆڤێنییه‌كان له دژی هاووڵاتییانی ئێمه ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ك و زیادبوونی كرده‌ی تیرۆریستی له‌لایه‌ن داعش ده‌خوازێت لێره‌وه داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و سه‌رۆكی نێرده‌كه‌یان له‌عێراق جنین بلاسخارت و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین كه په‌له بكرێت له كۆتایی هاتنی وتوێژه‌كان له‌باره‌ی كه‌ركووك و هه‌رچی زووه دۆخی ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێته‌وه و هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك شاره‌كه به‌جێبهێڵن".
دۆسیه‌ی ته‌ناهیی كه‌ركووك راده‌ستی هێزه خۆجێیه‌كان بكرێت
هه‌روه‌ك داوا ده‌كات كه دۆسیه‌ی ته‌ناهیی كه‌ركووك راده‌ستی هێزه خۆجێیه‌كان بكرێت و په‌له له‌دروستكردنی ژووری هاوئاهه‌نگی هاوبه‌ش بكرێت له‌نیوان پیشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی و پارێزگارێكی شه‌رعی ده‌ست نیشان بكرێت.
ئه‌و داوایه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی عێراق هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی سه‌تان پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به‌كورد له‌و شاره‌دا له خانوو رووخاندنه‌وه تا ده‌گاته كوشتن. ئێسته له‌گه‌ڵ هاورده كردنی ده‌یان خێزانی عه‌ره‌ب بۆ سنووره‌كه گومان ده‌كرێ كه به‌شێكیان پێشتر پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووبێ. بۆیه رۆژ به‌ڕۆژ ره‌وشی ته‌ناهییش به‌ره‌و وێرانبوون ده‌چێ. به‌گوێره‌ی قسه‌ی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه داعش له سنووری كه‌ركووك به هاوكاری ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ی هاورده كراون ریزه‌كانی خۆیان ڕێك ده‌خه‌وه و له هه‌ركاتێكدا بێت بیانه‌وێ هێرش ده‌كه‌ن.
كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه داگیر كراوه، دۆخی شاره‌كه ناجێگیره، یه‌كێتی هه‌وڵی زۆری داوه له شاره‌كه‌دا وه‌ك پێشووی لێ بێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسه‌كانیان ڕێیان پێ نادرێ به چه‌كیشه‌وه بسووڕێنه‌و به‌ڵكو به دار هاتوچۆ ده‌كه‌ن. هه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه پێی وایه شاره‌كه داگیر كراوه و تا ئه‌وكاته‌ی ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی نه‌بێته‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وێ.
هیچ حزبێكی كوردستانی جگه له یه‌كێتی نزیكی له‌گه‌ڵ راكان جبووری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك نییه، به‌ڵام هیچیان به گوێ ناكات و به‌رده‌وامه له پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییانی كورد.