راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، به هۆی پێكانی نزیكه‌ی 9 یاریزانی تیپه‌كه‌ی، ناچار ده‌بێت به پێكهاته‌یه‌ك یاریی بكات، كه جێگه‌ی مه‌ترسییه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێكی باشیان لێ ناكرێت.
رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسی ئیسپانی، له ژێر رۆشنایی پێكانی ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانانی ریال مه‌درید، پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه داناوه.
گۆڵپارێز: كۆرتوا
به‌رگری: ڤاران، ناچۆ، مێندی و ڤاسكێز
ناوه‌ڕاست: كرووس، مۆدریچ و كاسیمێرۆ
هێرشبردن: ئه‌سێنسیۆ، ڤینسیۆس و ماریانۆ دیاز.
ئه‌مشه‌و سه‌عات 23:00 له یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگدا، ریال مه‌درید ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئاتالانتای ئیتالی.