رۆبه‌رت فۆرت باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و جه‌زائیر و توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ سیاسه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك له واشنتن وتارێكی به ناونیشانی "هه‌ولێر گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی بایدن بوو؟" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باسی له‌وه كردووه، كه بایدن و تیمه‌كه‌ی ده‌رفه‌تێكی گه‌وره ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئێران تا به گفتوگۆ ته‌واوی میلیشیاكانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ریش ئه‌مه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ و تاران قبووڵی نه‌كات، ئه‌وا باجی گه‌وره ده‌دات و جیهان له دژی تاران یه‌كده‌گرن.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، كه شرۆڤه‌كاران و سیاسییه خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، یه‌كه‌م و گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی جۆ بایدن بوو دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، واشنتنیش به ڕوونی به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی كۆماری ئیسلامی ئێران و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه بایدن مه‌رجی ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌ستووه‌ته‌وه به وه‌ستاندنی هێرشی میلیشیاكانی ئێران له عێراق و بێزاركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی واشنتن له ناوچه‌كه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا داوایه‌كی وڵاتانی ئه‌وروپای په‌سه‌ند كردووه، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م وڵاتانی ناو ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ تاران به‌ر له‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ له ڕێی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به به‌شداری هه‌موو وڵاتانی تری ناو ڕێككه‌وتنه‌كه سزای قورس و توند به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئاماده‌ی دانوستاندن نه‌بێ و به‌رده‌وام بێ له دروستكردنی كێشه و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه.
له‌و نێوه‌نده‌دا به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه ده‌وروژێنرێ، كه بۆچی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر ناداته‌وه، كه لای هه‌مووان ڕوونه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراوه، له ڕاستیدا تیمی بایدن و حكوومه‌ته‌كه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێ هاوشێوه‌ی تره‌مپ مامه‌ڵه بكه‌ن و له جیاتی عێراقییه‌كان ڕووبه‌ڕووی ئێران و میلیشیاكانی ببنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌یانه‌وێ پشتیوانی به‌هێزی هێزه‌كانی عێراق و حكوومه‌ت بكه‌ن، تا خۆیان هه‌نگاو به هه‌نگاو میلیشیاكان بتوێننه‌وه و سنوورداریان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه و هه‌ژموون و قورسایی بۆ سوپا و ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت و سه‌روه‌ری عێراق بگه‌ڕێته‌وه.
واشنتن به هێز وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر ناداته‌وه و عێراق زۆر به‌هێز ده‌كات
كاتێك به‌راوردی پێگه و هه‌ژموونی میلیشیاكان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق بكه‌ی له‌گه‌ڵ پێش خۆپێشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 به ڕوونی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، كه میلیشیاكان لای خه‌ڵكی عێراق به توندی ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه و ته‌نانه‌ت خۆپێشانده‌ران به ڕوونی بۆ یه‌كه‌مجار دوای ڕووخانی به‌عس دروشمیان دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و میلیشیاكانی ده‌گوته‌وه، كه ئه‌مه‌یش پێشهاتێكی زۆر گه‌وره بوو، چونكه به ته‌واوی له‌ناوبردنی خه‌ونی سه‌پاندنی هێزی میلیشیاكان بوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و دروستكردنی پاسدارانی عێراق بوو.
به‌غدا ورده ورده هه‌نگاو له دژی میلیشیاكان ده‌نێت، گرتنی تیمی مه‌رگ له ماوه‌ی ڕابردوو له به‌سڕه كه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ستبوون به میلیشیاكانی به‌در و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق پێشڤه‌چوونێكی تری گرنگه، هه‌رچۆنێك بێ، سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆیش بۆ پشتیوانی له حكوومه‌ت گۆڕاوه، به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تر و فره‌وانتر، نه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران و میلیشیاكان له‌لایه‌ن خودی ئه‌مه‌ریكاوه و به بێ هێز و بێ توانا پێشاندانی حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی سه‌ربازی له عێراق.
هۆكارێكی تری بێ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌وڵدان بۆ ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پرسی میلیشیاكانی ئێران نه‌ك ته‌نیا له عێراق بگره له سووریا و یه‌مه‌ن و لبنانیش ده‌بێته ته‌وه‌رێكی گفتوگۆكان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش واشنتن ده‌یه‌وێ ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بكات به به‌شێك له ڕێككه‌وتنه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ریه‌ك له عێراق و سوریا و لبنان و توركیا و ئیسرائیل و میسڕ و ئه‌ردنیش بێنه ناو گفتوگۆكانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، چونكه ڕێككه‌وتنی ئه‌مجاره ڕه‌هه‌ندی زۆر فره‌وان له‌خۆ ده‌گرێ، كه پێوه‌سته به هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه.
پێشتریش جیك سۆلیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا به تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند، كه دانوستاندنی ئه‌مجاره زۆر جیاواز ده‌بێ له‌وه‌ی 2015 و پێویسته گفتوگۆكان زۆر فره‌وانتر بكرێن و سنووری پێنج وڵاته‌كه تێپه‌ڕێنێت، كه ته‌نیا له‌سه‌ر پرسی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران گفتوگۆیان كرد.
دانوستاندن له‌گه‌ڵ تاران زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێیدا به‌شدار ده‌بن و ئێران ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت بكاته‌وه باجی زۆر گه‌وره‌تر له‌وه‌ی ئێسته هه‌یه ده‌دات
له ئێسته‌وه ناتوانین پێشبینی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و گفتوگۆیه چاره‌نووسسازه بكه‌ین له‌سه‌ر دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه به‌رنامه و پلانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا زۆر ڕوونتره ئه‌مجاره به به‌راورد به ساڵی 2015، ئه‌گه‌ریش دواجار گفتوگۆكان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن و ئێران قبووڵی ته‌وه‌ر و بابه‌ته‌كان نه‌كات، به دڵنیاییه‌وه باجی زۆر گه‌وره ده‌دات و ڕژێمه‌كه كۆتایی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئیتر ناتوانێ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو وڵاته بگرێ كه له گفتوگۆكان به‌شدار ده‌بن و سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.