له یۆرۆپالیگدا یانه‌ی تۆتێنهام بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ۆلڤسبێرگه‌ری نه‌مسایی دووباره كرده‌وه.
یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 32ی یۆرۆپالیگدا، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 4-0 گۆڵ له یانه‌ی ۆلڤسبێرگه‌ری نه‌مسایی برده‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و كرا و خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری سپێرز، زیاتر به یاریزانه یه‌ده‌گه‌كا یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا.
گۆڵه‌كانی تۆتێنهام دێلی ئالی، گاریس به‌یڵ و كارلۆس ڤینسیۆس 2 گۆڵ، له خوله‌كه‌كانی 11، 50 73 و 83 تۆماریان كرد.
تۆتێنهام یاریی چوونی له نێو نه‌مسا به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ بردبووه‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ش خۆی گه‌یانده 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.